riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 12:44 PM - 2020-05-10
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییه‌ سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ 12/11/ 5-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییه‌ سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای زیاتر له‌ 50 ڕۆژ توانیویه‌تی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و دارایی دابه‌شبكات و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و زیندانییه‌ سیاسییه‌كان دابه‌شبكات.  

PUKmedia  / تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket