riklam

نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری 05:44 PM - 2020-05-09
.

.

ئه‌مڕۆ 9-5-2020، جارێكی تر به‌هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گه‌شبینیه‌كانی زیادبونی قه‌باره‌ی خواسته‌كانه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ‌ نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركردو به‌ به‌رێژه‌ی سه‌دا 5ی نرخه‌كان دووه‌م ده‌ستكه‌وتی هه‌فتانه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نرخی به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی برێنت به‌رێژه‌ی سه‌دا 5 پۆینت 13 به‌زبونه‌وه‌ی  به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ زیادبونی یه‌ك دۆلارو 51 سه‌نت گه‌یشته‌ 30 دۆلارو 97 سه‌نت  ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی سوكی ئه‌مریكا به‌رێژه‌ی سه‌دا 5 پۆینت 5 به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركردو به‌ زیادبونی دۆلارێك و 19 سه‌نت به‌ 24 دۆلارو 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش پاش ئه‌وه‌دێت  كه‌ ئه‌مریكا ژماره‌ی ئامێره‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وتی  34 ئامێری تر كه‌مكرده‌وه‌ و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی باكوری ئه‌مریكاش ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان زیاتر له‌و ئاسته‌ كه‌مكردۆته‌وه‌ كه‌پێشبینی بۆ ده‌كرا.

هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرێت تاكۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی ئه‌مریكا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ملیۆنێك و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌مبكاته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket