riklam

به‌همه‌ن قوبادی هاوكاری 50 ئاوایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات

ئەدەب وهونەر 05:21 PM - 2020-05-09
.

.

به‌همه‌ن قوبادی له‌ ڕێگای مافی فرۆشتنی دوو فیلمی سینه‌مایی خۆی به‌ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ ناوی "وێداد چێلیك" یارمه‌تییان پێشكه‌ش به‌ 50 ئاوایی كوردستانی ئێران كرد. 

به‌ پێی ئه‌و زانیارانه‌ی كه‌ له‌ ئاواییه‌كانی كوردستانی ئێران به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی له‌ ڕێگای مافی فرۆشتنی دوو فیلمی سینه‌مایی خۆی به‌ ناوه‌كانی "كیشه‌ڵه‌كانیش ده‌توانن بفڕن" و "كه‌س ئاگای له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان نییه‌؟" به‌ كه‌ناڵی به‌ناوبانگی ته‌له‌ڤیزیۆنی "هۆلو" HULU TV له‌ وڵاتی ئه‌مریكا به‌ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ ناوی "وێداد چێلیك" Vedad Çelik یارمه‌تی بڕیی پاره‌ی 750 ملیۆن تمه‌نی كه‌ بریتی بوو له‌ كه‌لوپه‌لی خواردن به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ به‌رگریی كردن له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنایان پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی نزیكه‌ی 45 تا 50 ئاوایی سه‌ر به‌ شاره‌كانی سنه‌، كامیاران، بانه‌ و پیرانشار له‌ كوردستانی ئێران كرد.

هه‌روه‌ها ئاگاداربووین كه‌ دوو مانگ پێش ئێستاش دوای به‌ڕێوه‌چوونی حه‌فتایه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، به‌ پێشنیاریی "به‌همه‌ن قوبادی" و هه‌روه‌ها به‌ یارمه‌تی "وێداد چێلیك" لۆرییه‌كی پڕ له‌ پێداویستییه‌كانی به‌رگریی كردن له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كوشه‌نده‌ی كۆڕۆنایان پێشكه‌ش به‌ په‌نابه‌رانی كوردیی سوریا له‌ وڵاتی یۆنان كردبوو.

PUKmedia

 

45445 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket