به‌قه‌یومكردنی په‌رله‌مان
بیروڕا 05:47 PM - 2020-05-08.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو وڵاتێك له دیارییكردنی رێره‌و وشێوازی به‌رێوه‌بردنیدا كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی سیاسیی, ئابوریی, كۆمه‌ڵایه‌تیی, كلتوریی , په‌یوه‌ندیی ناوخۆییگه‌له‌كه‌یدا بگونجێت, بوونی ده‌ستووره, له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌شدا به‌هه‌ر هۆكارێكبێ تا ئێستا ده‌ستووره‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌دا تێپه‌رینه‌كردووه بۆیه هه‌موو دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان به په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانتا ده‌گاته حزب و رێكخراو و كۆمپانیاكان, بۆ رایكردنیی كاریرۆژانه‌ی خۆیان و ره‌عیه‌ته‌كانیان په‌نا بۆ نامیلكه‌یه‌ك ده‌بن كه چه‌ند كه‌سانێك له ئاماده‌كردنیدا به‌شداریان كردووه و پێی دوترێ ( په‌یره‌و ), ئه‌م په‌یره‌وه‌ش خۆی وه‌كو ده‌ستورێك نمایش ده‌كات و برگه و مادده‌كانی كۆی ره‌عیه‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌ستده‌كات به‌جێبه‌جێكردنی, په‌رله‌مانی كوردستانی خۆشمان هه‌روه‌ك گشت په‌رله‌مانه‌كانی جیهان په‌یره‌وێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ رێكخستنی كاره‌كانی, له‌كاری ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا په‌یره‌و به‌كار هێنرا بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی چوار په‌رله‌مانتار, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه, هه‌تا ئێره هیچ هه‌نگاوێكی نایاسایی نه‌نراو و په‌رله‌مانتاریش به‌پێی ئه‌و په‌یره‌وه‌ی كه خودی په‌رله‌مانتاره‌كان په‌سه‌ندیانكردووه به‌وه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كرده‌یه‌ك بكات كه له‌چوارچێوه‌ی یاسای سزاداندا تاوان ( جه‌ریمه) بێ جا ئه‌و تاوانه سیاسیی بێ, خیانه‌ت بێ , دارایی و ئابووریی بێ , دزی و ئیختلاس یان جۆره‌كانی دیكه بێ , ئه‌وا پێوسته په‌رله‌مان به‌پێی په‌یره‌وه‌كه‌ی حه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت و ره‌وانه‌ی دادگای بكات , به‌ده‌ر له‌تاوانیش هیچ كرده‌یه‌كی دیكه په‌رله‌مان ناتوانێ‌و بۆی نییه پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێ , ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیڵێم له دانیشتنی چه‌ند رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا دوو هه‌نگاوی نا لۆژیكی دژ به‌یه‌ك نرا.
یه‌كه‌میان :_ ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره كه پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان بۆ كرا بۆ لابردنی پارێزبه‌ندیی, هه‌ر چواریان له‌دادگاكانی كوردستانه‌وه و له‌رێی یه‌ك داواكاری گشتییه‌وه داواكراون بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌دنیی له‌سه‌ریان , بۆ و له‌به‌رچی سێ په‌رله‌مانتاریان پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر لانه‌برا ته‌نیا چواره‌میان نه‌بێ ؟ خۆ هه‌رچواریان به‌پێی قه‌ناعه‌تی دادگا‌و داواكاری گشتی یه‌ك جۆر لادانی یاساییان هه‌یه و داوای لابردنی پارێزبه‌ندیی هه‌ر چواریانی كردووه.
دووه‌میان:_ , ئه‌و سكالانه‌ی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه تۆماركرابون ئایا به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان چوونه‌ته قاڵب‌و و چوارچێوه‌ی تاوانه‌وه؟ تاكو پرسی لابردنی پارێزبه‌ندییان بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه.
وه‌ڵامه‌كه زۆر ئاسان و دیاره كه نه‌تاوانیان كردووه نه‌هیچ كرده‌یه‌كی دیكه كه زیان به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بگه‌یه‌نێ , ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كێك له‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی حه‌سانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابرا له‌بۆنه‌و دیدارێكیدا چه‌ند وشه‌یه‌كی له‌زار هاتۆته‌ده‌ر كه له‌نه‌زه‌ری یه‌كێك له حزبه‌كان زۆر له تاوانی خیانه‌تی عوزما و دزی و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌تره‌و سزاكه‌ی لای ئه‌وان به‌خاترانه‌وه قه‌یومكردنه, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست و نیازیان به‌قیومكردنی پۆستی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بێ كه په‌رله‌مان پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ڵگرت , ئه‌واهه‌روه‌ك چۆن له حكومه‌تیرابردوودا وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان به قه‌یومكرد , ئه‌مجاره جوڵه‌كه بۆ په‌رله‌مان ده‌گوزارێته‌وه وله‌مه‌ودوا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك جۆره قسه‌یه‌ك بكات كه له‌نه‌زه‌ری حزبی برا گه‌وره‌دا نه‌شیاو بێ ,پۆسته‌كه‌ی به‌قه‌یومده‌كرێ و ئه‌و كردانه‌ش ده‌بنه نه‌ریت و هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌یله توركیا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داد‌و گه‌شه‌پێدانداكاری پێده‌كرێ كه تیایدا ده‌یان سه‌رۆكی شاره‌وانی و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌یان لابرد و شوێنه‌كانیان به‌قیوم به‌رێوه‌برد, لای خۆشمان ده‌ستی بۆ ده‌برێ , بۆیه ئه‌گه‌ر رێی لێنه‌گیری , بۆله‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك و له‌هه‌ر پۆستێكدا بێ به‌گوێره‌ی دڵی حزبی براگه‌وره هه‌نگاو نه‌نێ پۆسته‌كه‌ی بۆبه‌قه‌یومده‌كه‌ن.
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01 -
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
کوردستان 09:58 AM - 2024-05-01