چۆن ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێنه‌وه..؟
بیروڕا 05:44 PM - 2020-05-08.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
دوای دوو مانگ له داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه‌وه وه‌ك خۆپارێزی و به‌رگرتن له بڵابوونه‌وه‌ی كۆڤید-19، خه‌ریكه ره‌وشه‌كه به‌ره و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت و هه‌ژمونی ئه‌و په‌تایه سنوردارببێت، بۆیه نۆره هاتۆته سه‌ر ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كان، بێگومان ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌بێت بكرێنه‌وه به روی خوێندكاران و قوتابیان، بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی كۆششی ساڵی خوێندن ، به كرداره‌كی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت خه‌ریكی هه‌نگاوه‌كانن به‌و ئاراسته‌یه، پێشتریش یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له روانگه‌ی بایه‌خ پێدانه به‌و بنه‌ما بوونادیه چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌ڕو، له ئێستادا پرسه‌كه هاتوته سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ناوه‌نده په‌روه‌ده‌ییه‌كان و خوێندنی باڵا بكرێنه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه به گرنگی ده‌زانم ئه‌و رێنماییانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی ((Education International))بخه‌مه به‌رچاوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێبكرێت به هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیشه‌وه:- بۆ پاراستنی ته‌ندروستی قوتابیان و خوێندكاران و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و ئامانجه باڵایه
1- رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه، ئه‌م رێنماییانه‌ی ده‌ركردووه ،
ا- كاتێك به ته‌واوی نه‌خۆشیه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ دابێت.
ب- سیسته‌می ته‌ندروستی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له زوترین كاتدا نه‌خۆشه‌كان دیاری بكات و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنیان بڕه‌خسێنێت .
ج- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ستیار و له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر نه‌خۆشیه‌كه تیایاندا بڵاوببێته‌وه وه‌ك شوێنی داڵده‌دانی پیر و په‌ككه‌وته‌كان.
د- هه‌نگاو و هۆكاره‌كانی خۆپارێزی سه‌رباری ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ شوێنه بنه‌ڕه‌تی و گشتیه‌كانیش فه‌راهه‌م بكرێت.
ه- توانای ئه‌وه به‌ته‌واوی هه‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌ودیو سنور، وه‌ك به‌ركه‌وته‌ی تازه
و- ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه نه‌خۆشیه‌كه ماوه، بۆیه كۆمه‌ڵگه ئاماده و فێر بكرێت تا بتوانێ له‌گوڵ ئه‌و بارودۆخه سروشیته نوێیه‌ی دێته‌كایه‌وه بگونجێت و رابێت له‌گه‌ڵی .
1- رێنماییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌ڵه‌تی((Education International))
ئێستا قوتابخانه‌كان له زۆربه‌ی وڵاتان داخراون، حكومه‌ت له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌ست بكات به كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی منداڵان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا، زۆر پێویسته به ئاشكرا مامه‌ڵه و وتوێژ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و سه‌ندیكاكانیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه بنه‌مایه‌كی ستراتیجی وه‌ك به‌ردی بناغه بۆ سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌قۆناغی ناوه‌نده‌كان ، بڕیاری تاك لایه‌نه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و ئامانجه بوونیادیه‌ی پێویسته بۆ چه‌سپاندنی ساڵی خوێندن لێكه‌وته‌كانی ئه‌رێنی نابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته :
ا- هاوبه‌شیكردن له‌وتوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی :
ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت زه‌مینه‌ی وتوێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مامۆستایان ئه‌و سه‌ندیكا و رێكخراوانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن بڕه‌خسێنن، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستیه‌كان هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و رێكاره ته‌ندروستیانه‌ی كه پێویسته بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی قوتابیان و مامۆستایان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و بواره گرنگه كار ده‌كه‌ن، ده‌بێت ماندووبوونی زیاده‌یان له‌به‌رچاو بگیرێت و رێز له مافه‌كانیان بنرێت و كه‌شێكی شایسته‌یان بۆهه‌ڵبخرێت، .
ب- ده‌بێت رێككه‌وتنێكی رون و ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌و رێكارانه بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی منداڵان و قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و بواره بكرێت هه‌روه‌ها ئه‌و رێكاره خۆ پارێزیانه رێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-19 ده‌گرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن هۆكاره‌كانی خۆپارێزی و پاك و خاوێنیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، پێویسته ئاگاداری فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه هه‌روه‌ها راهێنانیشیان پێبكرێت بۆ چۆنیه‌تی خۆپارێزی، ره‌چاوی ئه‌و خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانه و خێزانه‌كانیان بكرێت كه زیاتر روبه‌ڕوی مه‌ترسی توشبوون دێنه‌وه .
ج- په‌یڕه‌وكردنی بنه‌مای دادپه‌روه‌ری :
پێویسته بنه‌مای دادگه‌ری له پێشه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌كانی گواستنه‌وه بۆ قۆناغی دوای نه‌خۆشی كۆرۆنا په‌یره‌و بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و په‌تایه له‌سه‌ر هه‌موان وه‌ك یه‌ك نه‌بووه، بێگومان له‌سه‌ر ئه‌وانه زیاتر بووه كه باروگوزه‌رانیان لاواز بووه، ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌و بابه‌ته بكرێت، بۆ ئه‌وه ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ پاڵپشتی كۆی ئه‌و قوتابی و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ن بكرێت هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی زیاتر روبه‌ڕوی كێشه‌كان بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و قوتابیانه‌ی نه‌یان توانیوه سود له خوێندنی له دوور و ئه‌لكیترۆنی وه‌ربگرن، له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت ستراتیجیه‌تێك دابڕێژرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دوور كه‌وتنه‌وه له‌خوێندن، به‌تایبه‌ت كچان و ژنان و ئه‌و منداڵانه‌ی كاریان پێده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساكان.
د- هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌رونی باش بێت :
له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت سیسته‌مێك هه‌بێـت وه‌ك هه‌وڵدان و پاڵپشتیكردن بۆ ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و هزری بۆ منداڵان و قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی فێركردن فه‌راهه‌م بێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پشتیوانیكردن و راهێنانی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، دیاره ئه‌و په‌تایه هۆكار بووه بۆ بێتوانایی و دوو دڵی و راڕایی به‌رده‌وام، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ هه‌موان ناخۆشه و خۆ گونجاندنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆتینه ئاسان نابێت، پێویسته پشتیوانی زیاتر له‌وانه بكرێت كه توشی ئه‌و نه‌خۆشیه و توندوتیژی و به‌ركه‌وته‌ی سۆزداری یان هه‌ر ئالنگارێكیتر بوونه‌ته‌وه .
ه- باوه‌ڕ هێنان به لێوه‌شاوه‌یی و تواناداری مامۆستایان و ئه‌وانه‌ی له‌بواری په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن:
زۆر پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌روه‌رده وتوێژ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و سه‌ندیكاكانیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاریگه‌ری داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌سه‌ر فێركردن و به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران بكه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه زۆر گرنگه باوه‌ڕی ته‌واو به مامۆستایان و لێزانین و شاره‌زایان هه‌بێت له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌كان تا به وردی داواكاری و پێداویستیه‌كانی قۆناغی تازه ده‌ست نیشان بكرێت، به شێوه‌یه‌ك بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ هه‌موو قوتابیان و خوێندكاران وه‌ك یه‌ك بێت و سه‌ربه‌خۆی ره‌هاو و به‌رده‌وامیش بۆكاری پیشه‌یی مامۆستایان بڕه‌خسێت .
سه‌ره‌نجام پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و گشگر و بوونیادیه بۆ بڕیاردان له هه‌ر پرس و پێشهاتێك دراسه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت تاوه‌كو به كه‌مترین لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی لێیه‌وه ده‌ربچێت و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنرێت.
تێبینی: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م وتاره سود له رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و په‌روه‌رده‌ی نێوده‌ڵه‌تی ((EI))وه‌رگیراوه.
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18