riklam

لەسلێمانی نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت

ئابوری 04:14 PM - 2020-05-06
.

.

جارێكی تر نرخی بەنزین لەسنوری پارێزگای سلێمانی كەمكرایەوە، بەجۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 450 دینار‌و بەنزینی موحەسەن 550 دینار‌و بەنزینی سوپەریش بۆ 625 دینار كەمكرایەوە.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وتی: دوای هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی سلێمانی، بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی بەنزینمان راگەیاند‌و سەرجەم یەكە كارگێڕیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان لەو بڕیارە ئاگادار كردۆتەوە.

وتیشی: بەپێی بڕیارەكە نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ 450 دینار‌و بەنزینی موحەسەن بۆ 550 دینار‌و بەنزینی سوپەریش بۆ 625 دینار كەمكراوەتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket