riklam

کاتێ کە

بابەتی گۆڕاو 01:27 PM - 2020-05-06
.

.

کاتێ کە

* باسی لامەرکەزییەت مەکە، کاتێ کە پارتی فیکەی بۆ عەبدولڕەزاق و جەماعەت لێداوە: یاڵڵا ھجوووم.

* سەوای پیتزا مەکە کاتێ کە پارەکەی گیرفانت بەشی فەلافلێک ناکات.

* لای ھیچ برادەرێک رەخنە لە یەکێتی مەگرە کاتێ کە تازە سەیارەی درعی وەرگرتبێ.

* دەنگی رێک لە دەنگی یاس خزر دەچێ کاتێ کە بەسەرخۆشیی ئەڵێ باااااع.

* ئیتر دڵت بە چی خۆش دەبێ کاتێ کە مارکسییەکی گەورە بە سۆران عومەر ئەڵێت کاکە سۆران عومەر.

* چۆن رووت دێت لەسەر تەلەفزیۆن مەدحی پەکەکە بکەیت کاتێ کە ھەوێی میتت لە گیرفاندایە؟!

* بە ھیچ بڕیارێکی حکومەت مەڵێ تڕحێو کاتێ کە برادەرەکەی تەنیشتت پەیامنێری (باس) ە.

* گوێ لە تەحلیلی ھیچ ھەڵسوڕاوێک مەگرە کاتێ کە وەعدی وەرگرتبێت براگەورە پارەی شوققەکەی بۆ ئەدات.

* ئیمۆجی دڵ بۆ ھیچ ئافرەتێک مەنێرە کاتێ کە رەسمی پڕۆفایلەکەی تەزبیحێک و کەعبەیە.

* چاوەڕێی چی لە عیراق ئەکەی کاتێ کە بە حەیاتی دوو قسەی راستی لێ نەبیستویت؟

* ھەرگیز بە باوکت مەڵێ پارەم پێ نییە بەتایبەت کاتێ کە لەگەڵ تڕی خۆیدا شەڕ ئەکات.

* فیرعەون لە چاویدا ئەبێتە ئەسحابە کاتێ کە کاکم نۆسەد دۆنم لەسەر کۆماپنیاکەی خۆی تاپۆ ئەکات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket