ئه‌و ژنانه‌ی به وه‌رزش به‌رگرییان له مافی ژنان كرد
ژنان 09:42 AM - 2020-05-06.
خه‌باتی ژنان بۆ ده‌ستكه‌وتنی مافه‌كانیان مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه، دیاره نایه‌كسانی به‌رامبه‌ر به ژنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا كراوه، لایه‌نی ئابووریی و سیاسیی و یاسایی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی گرتۆته‌وه.
لایه‌نێكی تری گرنگ هه‌یه كه زۆرجار مافی ژنانی تێدا پێشێلكراوه ئه‌ویش وه‌رزشه، له‌م لایه‌نه گرنگه‌ی ژیانیشدا هه‌مووكاتێك ژنان چه‌وساونه‌ته‌وه یان له زۆر كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوودا، هه‌تا ئه‌مڕۆش زۆر وه‌رزش هه‌یه ناهێڵن ژنان تیایدا به‌شداربن، له هه‌ندێك وڵاتیش وه‌رزش كردن بۆ ژنان به شتێكی خراپ یان حه‌رام ده‌زانرێت. دیاره له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش كه ئه‌مڕۆ رێگه به ژنان ده‌ده‌ن وه‌رزش بكه‌ن، ئه‌وانیش پێشتر رێگه‌یان به ژنان نه‌داوه وه‌رزش بكه‌ن، به‌ڵام به هۆی گۆڕانكارییه مێژووییه‌كان و خه‌باتی ره‌وای ژنانه‌وه، توانیویانه بگه‌نه ئه‌م رۆژه تا ژنانیش بۆیان هه‌بێت به‌شداردی هه‌موو یاریی و وه‌رزشه جیاجیاكان بكه‌ن.
كه‌ناڵی (دۆیتچه ڤێله) ی ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی جوانی له باره‌ی خه‌باتی ئه‌و ژنانه‌وه كردووه كه بوونه‌ته سه‌رمه‌شق بۆ ژنانی جیهان، لێره‌دا پێم خۆشه كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌وه بكه‌مه كوردی، چونكه له رووی مێژووییه‌وه گرنگه، پێویسته هه‌موو ژن و پیاوێكی جیهان، به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یری خه‌باتی ئه‌و ژنانه بكه‌ن كه سه‌ره‌تا بوونه‌ته سه‌رمه‌شق بۆ ژنانی تر و رێگه‌یان خۆشكردووه تا ژنان به‌شداریی وه‌رزش بكه‌ن و كه‌سیش گومانی له هێز و توانای ژنان نه‌بێت له بواری وه‌رزشدا.
پایسكلسواری
سه‌ره‌تا یاری پایسكلسواری وه‌كو هه‌موو یارییه‌كانی تر، ته‌نها بۆ پیاوان هه‌بوو به‌شداری تیادا بكه‌ن، به‌ڵام ساڵی 1924 بۆ یه‌كه‌مجار ژنه وه‌رزشكاری ئیتاڵی (ئه‌لفونسینا سترادا) خۆی كرد به پیاو بۆئه‌وه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانێتی پایسكلسواری ئیتالیا بكات، هه‌رچه‌نده دواتر رێكخه‌ران ئاشكرایان كرد كه ژنه، به‌ڵام رێگه‌یان پێدا به‌شدار بێت، دواتر به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كرد و به‌مشێوه‌یه‌ش بووه یه‌كه‌م ژن كه به‌شداری پاڵه‌وانێتی پایسكلسواری بكات و دواتریش رێگا خۆشكرا تا ژنانیش بۆیان هه‌بێت به‌شداری پاڵه‌وانێتی پایسكلسواری بكه‌ن.
پێشبركێی ئۆتۆمبێل
پێشبركێیه‌كانی ئۆتۆمبێل كه له ئێستادا به فۆرمۆلا وه‌ن ده‌ناسرێت، له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پیشه‌شازی ئۆتۆمبێل پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی و له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بره‌وی په‌یدا كرد، ته‌نها پیاوان بۆیان هه‌بوو به‌شداری ئه‌م پێشبڕكێیه بكه‌ن، ژنان بۆیان نه‌بوو به‌شداری بكه‌ن، له‌كاتێكدا پێشتریش ته‌نانه‌ت له زۆر وڵات‌دا ژنان بۆیان نه‌بوو ئۆتۆمبیلیش لێ‌بخوڕن، ئه‌وه‌تا وڵاتێكی وه‌كو عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌مووی چه‌ند ساڵێكی كه‌مه رێگه‌ی به ژنان داوه شۆفێری ئۆتۆمبێل بكه‌ن، به‌هه‌رحاڵ بۆ یه‌كه‌مجار (دی فیلیس)ی ژنه وه‌رزشكاری ئیتاڵی ساڵی 1958 و 1959 به‌شداری سێ پێشبركێی فۆرمۆلا وه‌نی كرد، به‌مێشوه‌یه‌ش (دی فیلیس) بووبه یه‌كه‌م ژن بتوانێت به‌شداریی پێشبركێی فۆرمۆلا وه‌ن بكات و هه‌ر ئه‌و رێگای خۆشكرد تاو ژنانی تریش به‌شداری ئه‌م یارییه بكه‌ن.
ماراسۆن
پێشبڕكیی ماراسۆن یه‌كێكه له پێشبڕكێ كۆن و دیاره‌كانی وه‌رزش، هه‌میشه به چاوی گومانه‌وه سه‌یری تواناكانی ژنان له‌م یارییه‌دا كراوه، هه‌ربۆیه له سه‌ره‌تاوه رێگه به ژنان نه‌ده‌درا به‌شداری مارسۆنه‌كان بكه‌ن، ئه‌وان بۆیان هه‌بوو ته‌نها له ڕاكردنه ماوه كورته‌كاندا به‌شداریی بكه‌ن، به‌ڵام(كاترین سویتزه‌ر) ژنه وه‌رزشكاری ئه‌مریكی، یه‌كه‌مین ژن بوو كه ساڵی 1967 له ماراسۆنێكدا به‌شداربوو كه تایبه‌ت بوو به پیاوان، له‌و كاته‌دا ژنان ته‌نها بۆیان هه‌بوو به‌شداریی له راكردنێكدا بكه‌ن كه نابێت ماوه‌كه‌ی له 800 مه‌تر زیاتر بێت، هه‌ر بۆیه كاترین ده‌یویست ئه‌م نه‌ریته بشكێنێت و به‌شداریی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی كردوو هه‌موو بازنه‌كانی ته‌واو كرد، له‌و كاته‌دا رێكخه‌ری ماراسۆنه‌كه، ویستی رێگه‌ی لێبگرێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌یهێشت و وه‌كو له وێنه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌رده‌وامی به راكردن دا، به‌مشێوه‌یه‌ش سویتزه‌ر ڕێگای بۆ به‌شداری ژنان خۆشكردو ئه‌و بووه هۆكار تا ژنانیش بۆیان هه‌بێت به‌شداری ماراسۆنه‌كان بكه‌ن و له راكردنه‌كانی 800 مه‌تر زیاتریشدا بۆیان هه‌بوو به‌شداری پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان بكه‌ن.
تێنسی سه‌ر زه‌وی
ژنه وه‌رزشكاری ئه‌مریكی (بیلی جان كینگ) یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه بووه سه‌رمه‌شق بۆ ژنانی تری جیهان تا كچان و ژنانیش بێنه ناو یاری تێنسی زه‌وییه‌وه، ئه‌و یه‌كه‌مین ژن بوو كه خه‌باتی ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی ژنانیش وه‌كو پیاوان به‌شداریی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی بكه‌ن و هه‌مان خه‌ڵات وه‌ربگرن، چونكه پێشتر خه‌ڵاتی ژنان له هی پیاوان كه‌متر بوو، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ژنی تر، ده‌ستیان كرد به سازكردنی پاڵه‌وانێتی تایبه‌ت به ژنان بۆ تێنسی زه‌وی و دواجار ساڵی 1973 بۆ پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكا، هه‌مان خه‌ڵاتی پیاوان بۆ ژنانیش دانرا.
بازدان له‌سه‌ر به‌فر
تا ساڵی 1990 لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێو ده‌وڵه‌تی رێگه‌ی نه‌ده‌دا كه ژنان به‌شداری له پاڵه‌وانێتی بازدان له‌سه‌ر به‌فر بكه‌ن، به‌ڵام ساڵی 1997 ژنه وه‌رزشكاری نه‌مساوی(ئیڤا گانسته‌ر)توانی بۆیه‌كه‌مجار به‌شداریی پاڵه‌وانێتی بازدان له‌سه‌ر به‌فر بكات و ببێته یه‌كه‌مین ژن كه به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بكات، پاشان به هه‌وڵ و كۆششی گانسته‌ر بۆیه‌كه‌م جار یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی بۆ ژنان ساڵی 2011 سازكرا ، دواتریش له ئۆڵۆمپیادی ساڵی 2014 دا ژنان توانیان به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بكه‌ن.
یه‌كه‌م ژنه ناوبژیوان
هه‌میشه كاری ناوبژیوانی له لایه‌ن پیاوانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا بوو، به‌ڵام ساڵی 2003 (نیكۆڵ بیتیگنات) كه ناوبژیوانێكی سویسریه، بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو ژنه ناوبژیوانێك ده‌ركه‌وت و ئه‌وه‌ش له خولێكی گرنگدا له ئاستی ئه‌وروپا.
پاشتر بیتیگنات له زۆر یاری خولی تۆپی پێی سویسرا ناوبژیوانی كرد، هه‌روه‌ها دواتریش توانی له مۆندیالی كچان و چه‌ند خولێكی تردا بۆ تۆپی پێی ژنان، وه‌كو ناوبژیوانێك یاریه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌به‌رێت، هه‌ربۆیه ئه‌م ژنه‌ش توانی رۆڵی ژنان وه‌كو ناوبژیوانی بهێنێته پێشه‌وه‌و چیتر ئه‌م كاره له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه قۆرخ نه‌كرێت.
راهێنه‌ری ژن
هه‌میشه پیشه‌ی راهێنه‌ری تۆپی پێ له لایه‌ن پیاوانه‌وه قۆرخ كرابوو، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی تیپه وه‌رزشییه‌كانی ژنانیش له جیهاندا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه راهێنیان پێده‌كرا، به‌ڵام ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مجار(كورین دیاكری) ژنه وه‌رزشكاری فه‌ره‌نسی توانی ببێته راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی پیاوانی یانه‌ی(كلیرمون فوت)، ئه‌م یانه‌یه یه‌كێكه له یانه‌كانی فه‌رنسا و له خولی پله دوودا یاری ده‌كات.
كورین كه پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بوو، توانی ببێته یه‌كه‌مین ژن كه راهێنان به تیمێكی پیاوان بكات. ئه‌م ژنه توانی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ راهێنان به‌م یانه‌یه بكات و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش به‌ده‌ستبهێنن، به‌مشێوه‌یه‌ش كورین دیاكری بووبه یه‌كه‌مین ژن كه راهێنان به تیپێكی پیاوان بكات.
خه‌باتی ژنان له رێگه‌ی تۆپی پێوه
مۆنیكا شتابی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ژنانی ئه‌ڵمانیا، له ته‌واوی جیهاندا هه‌وڵ ده‌دات ژنان فێری یاری تۆپی پێ بكات و هاوكارییان بكات، به‌تایبه‌تی له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان، مۆنیكا شتاب زیاتر له‌و وڵاتانه كار ده‌كات، كه مافی ژنان پێشێل ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه ، هانی ژنان بدات تاوه‌كو بۆ مافه‌كانیان تێبكۆشن.
وه‌رگێڕان: ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه؛ سایتی دۆیتچه ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19