riklam

نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری 06:51 PM - 2020-05-05
.

.

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئاساییكردنه‌وه‌ی به‌شێكی ژیانی هاووڵاتییان له‌ هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپاو ئاسیا، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 5-5-2020، بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئاساییكردنه‌وه‌ی به‌شێكی ژیانی هاووڵاتییان له‌ هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپاو ئاسیا، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 11.6 به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 3.36 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 18.7 به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 24.22 دۆلار.

PUKmedia رۆیته‌رز
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket