لامه‌ركه‌زییه‌ت Decentralization
بیروڕا 04:47 PM - 2020-05-05.
لامه‌ركه‌زییه‌ت یانی گواستنه‌وه‌ی ماف و به‌رپرسیارێتی له حكومه‌تی ناودنده‌وه، مه‌ركه‌زیی، بۆ دام و ده‌زگا ناوچه‌ییه‌كان (مۆسسات محلیه...)
لامه‌ركه‌زییه‌ت چه‌نده‌ھا مانا له خۆ ده‌گرێت و پێویسته زۆر به وردی شیكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، پێش بڕیاردان له سه‌ر ئه‌و پرۆژه و پرۆگرامانه‌ی كه پێویستیان به رێفۆرمی ماڵی، ئیداریی ھتد ھه‌یه. لامه‌ركه‌زییه‌ت زۆرجار به‌شێكه له چاكسازیی سیاسیی؛ یانی له‌م پرۆسه‌یه‌دا ماف و به‌رپرسیارێتی له دام و ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ دام و ده‌زگا ناوچه‌ییه‌كان.
لامه‌ركه‌زییه‌ت چه‌نده‌ھا جۆری ھه‌یه‌و سه‌رتا زۆر گرنگه جۆره‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌ت دیاری بكرێن چونكه ھه‌ر جۆره و سیفات و به‌رنامه و شه‌رتی تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنی خۆی ھه‌یه.
جۆره‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌ت
یه‌كه‌م: لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداریی؛ گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئیجرائاته ئیدارییه‌كان، یانی ھه‌وڵدانێك بۆ دووباره دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتیی وه سه‌رچاوه مالییه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له نێوان چینه جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تدا.
یانی كه‌مكردنه‌وه و ته‌فـویز و گواستنه‌وه‌ی ھه‌ندێك له ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی ئیجرائاته ئیدارییه‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بۆ خواره‌وه، بۆ یه‌كینه ئیدارییه ناوچه‌ییه‌كان یاخود بۆ حكومه‌تێكی ھه‌رێمیی.
لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداریی یاخود كارگێریی جۆر و چه‌شنی ھه‌یه له وانه:
كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیی.
ته‌فویز یاخود گواستنه‌وه و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه...
دووه‌م: لامه‌ركه‌زییه‌تی مالیی؛ گواستنه‌وه‌ی مه‌واردی مالیی وبه‌رپرسیارێتی بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه حكومییه‌كان له حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه بۆ وه‌حدات یاخود یه‌كینه ناوچه‌ییه‌كان.
به مانای گواستنه‌وه‌ی مه‌وارد و مالیات و لێپرسیارێتی خزمه‌تگوزارییه حكومییه‌كان بۆ ناوچه‌ییه‌كان.
سێیه‌م: لامه‌ركه‌زیی سیاسیی؛ ته‌فویز و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ھه‌ڵبژاردن بۆ ناوچه‌كان (تفویض السلطة الانتخابية والتشريعية).
چواره‌م: لامه‌ركه‌زیه‌ت له بازاردا...
لامه‌ركه‌زییه‌ت به‌ھره‌یه‌كی گه‌وره و جوان و گونجاوه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه فره نه‌ته‌وه‌ن، فره كه‌مایه‌تین، فره دین و ئاین و مه‌زھه‌بن و كلتوری جۆرا و جۆریان زۆره
لامه‌ركه‌زیه‌ت یاریده‌ده‌رێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراتی و زیاكردنی ھه‌ستیاریی وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان به‌رامبه‌ر پێداویستییه ناوچه‌ییه‌كان...
ھه‌روه‌ھا لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌توانێ یارمه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی، ناوه‌ند، بدات بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كان و رێگه‌دان به به‌شداریی ھه‌مه‌ره‌نگی سیاسی، عرقی، ئاین و مه‌زھه‌ب... له بڕیار و گه‌ڵاله‌كردنی بڕیاردا.
لامه‌ركه‌زییه‌ت ھه‌روه‌ك سوودی ھه‌یه زیانیشی ھه‌یه ئه‌گه‌ر پسپۆر‌و كادر و ئیمكاناتی مالی و ته‌كنیكی...نه‌بێت.
سه‌ره‌تا و شه‌پۆله‌كانی لامه‌ركه‌زییه‌ت
شه‌پۆلی یه‌كه‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای په‌نجاكان تا كۆتایی شه‌سته‌كان به‌رده‌وام بووه؛ له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا ته‌ركیز له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی و به‌ھێزكردنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی بووه.زۆر جار ئه‌م پرۆسه‌یه له‌و وڵاتانه‌دا سه‌ری ھه‌ڵداوه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالدا بوون...
شه‌پۆلی دووه‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه و تا كۆتایی ھه‌شتاكان به‌رده‌وام بووه؛ سه‌رھه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی لامه‌ركه‌زی لای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تازه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتبوو، وه‌ك ئامرازێك بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی وڵات و بووژاندنه‌وه‌ی دێ و لادێ و ناوچه گوند نشینه‌كان...
شه‌پۆلی سێیه‌م له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به گه‌شه‌كردن و زیادبوونی مه‌سه‌له‌ی دێمۆكراتی وه‌ك ھێزێك بۆدام و ده‌زگا ناوچه‌ییه‌كان و لامه‌ركه‌زییه‌ت...
كارابوونی دێمۆكراتی له‌م شه‌پۆله‌دا، به‌شدارییكردن و به‌رپرسیارێتی بوونه مایه‌ی به‌ھێزبوون و یه‌كسانیی و به‌شداریی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له سوود و سه‌روه‌ت و سامان و كه‌مكردنه‌وه نه‌بوونی و ھه‌ژاریی...
پرۆسه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت
گواستنه‌وه و بڵاوه‌پێكردنی ده‌سه‌ڵات، له ئاستی جوگرافی و موئه‌سه‌سات و داموده‌زگاكاندا؛
لامه‌ركه‌زییه‌ت بێگومان مه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵات و كار ده‌گۆڕێت.
لامه‌ركه‌زییه‌ت به‌رپرسیارێتییه‌كی نوێ دروست ده‌كات بۆ ھه‌ندێك ئه‌كته‌ر و كارگێری بێ ته‌جروبه؛
كه ده‌بێته ھۆی داڕمان و ھه‌ره‌س ھێنانی لامه‌ركه‌زییه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه له له ڕووی كارگێریی و ته‌كنیكییه‌وه به‌ھێز نه‌كرێت.
بوونی پسپۆر بۆ ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه په‌یوه‌ندی به قه‌واره‌ی ناوچه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌وه ھه‌یه، زۆر جار لامه‌ركه‌زییه‌ت سوود و لایه‌نی ئه‌رێنی خۆی ون ئه‌كات ئه‌گه‌ر قه‌واره‌یه‌كی گونجاوی نه‌بێت.
دروستبوونی گرژیی و ناكۆكی له نێوان ناوچه ئه‌وتۆنۆمه‌كه‌دا و ستانده‌رده میللیه‌كاندا
بونیادنانی توانست و كارامه‌یی ناوچه‌یی ده‌ورێكی زۆر گرنگی ھه‌یه له سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی لامه‌ركه‌زیدا...
خۆگونجاندن له گه‌ڵ لامه‌ركه‌زییه‌ت
پێویسته یاسای لامه‌ركه‌زییه‌ت زۆر به ڕوونی ده‌ستنیشانی به‌رپرسیارێتی و معیاره‌كانی بكات، مه‌سه‌له مالییه‌كان، ئاڵوگۆڕی راپۆرت و میكانیزمی چاودێریی به‌تایبه‌تی چاودێریی مالی ھه‌روه‌ھا ده‌ست نیشانكردنی به‌رپرسیارێتی.
بوونی شه‌فافیه‌ت و ته‌نسیق... ده‌رباره‌ی دامه‌زراندن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و چاودێریی ئیداره‌ی ناوچه‌یی و میكانیزمی ئاڵوگۆری راپۆرت ده‌بێ زۆر ورد و ڕوون بێت.
دروستكردن و ده‌ست نیشانكردنی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی بۆ ھاووڵاتیان و كارمه‌ندان
ڕاھێنان و بونیادنانی كه‌پاسیتی بۆ ناوچه‌كه...
زانیاریی و چاودێریی
به‌رپرسیارێتی شه‌رتێكی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تییه بۆ ئه‌دائی قتاعی عام؛ زانیاریی ورد‌و دروست كلیلی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یه. كۆكردنه‌وه و ھه‌ڵسه‌نگاندن و ئاراسته‌كردنی ڕاپۆرتی زانیارییه‌كان گرنگییه‌كی ھه‌ستیاری ھه‌یه له لامه‌ركه‌زیه‌تدا...
قاسم لهۆنی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24