riklam

فاست و موعجیزە

بابەتی گۆڕاو 04:01 PM - 2020-05-05
.

.

فاست و موعجیزە

+ ئاگات لێیە بەگم چۆن ئەو مەوزوعە موھیمەیان بیر بردینەوە؟
– کەللەپووت گیان دنیای سیاسەت ھەروایە.

+ چاوی سیاسەت دەرئەھات قوربان، دەمێکە دەستم لە سیاسەت شۆردووە، بەس من گلەییەکەم لە ئیعلامە. ئیعلام نەدەبوو وا بکات.
– جا ئیعلام و سیاسەت فەرقیان چییە ڕۆڵە؟! کورد ئەڵێ کەشکیش برای دۆیە.

+ رێزم ھەیە بۆ فەرمایشەکەی جەنابت، بەڵام من پەندی عەرەبییم لاپەسەندترە، لەسەر ئەساسی لامەرکەزییەتی پارێزگاکان.
– بگەڕێرەوە سەر قیرەکە کارخانەچی، بۆچی پەندی عەرەبت پێ باشترە.

+ خیبرەیان زۆرترە بەگم، خۆ لە خۆڕایی نییە حسابی براگەورەیان بۆ ئەکەین.
– جا باشە ئەو براگەورەیە چی ئەفەرموێ.

+ دەربارەی ئیعلام و سیاسەت!؟؟
– ئم.

+ خۆ ئافرەت و شتی لێ نییە حەیامان بچێ؟!
– حەیامان ناچێ بیڵێ.

+ دوور لەڕووی تۆ دوور لە رووی حازری پەریژینێکی قایمی دڕکاوی بێ، ئەڵێ ئیعلام و سیاسەت دوو قنگن لە دەرپێیەکدا.
– ھەتیو درۆیە بکە رێی تێ بچێت.

+ وەڵڵا درۆ ناکەم، حەز ئەکەی روونکردنەوەکەی پەرلەمانتارێکی عیراقت بۆ ئەھێنم.
– بەخوا جوانە. پەڕلەمانتار باسی دەرپێ ئەکات. ئەوە کەی ئیشی پەرلەمانتارە بۆ خاتری عاسمان!!! ئاخر من بۆیە خەریکە مێشکم تێک ئەچێت.

+بەشەرەفم غەدر لە خۆت ئەکەی ئوستاز. شتەکە زۆر زۆر تەبیعییە. ئێستا ئیختیصاص و ئەمانە بوون بە ساقەی عازیزت.
– وا نییە. لەخۆتەوە بوختان مەکە.

+ من بوختان ئەکەم؟! دەبڕۆ گوێ لە ترەمپ بگرە.
– ئەڵێ چی؟

+ مردوومراوە سەرۆکی ئەمریکایە کەچی باسی سوودەکانی فاست و موعجیزە ئەکات بۆ مامۆستاکانی ھارڤارد.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket