riklam

گەرمیان .. لە رێگەی توێژینەوەیەك پەرە بەبەرهەمی شلیك دەدرێت

ئابوری 03:35 AM - 2020-05-05
.

.

بەشی توێژینەوە لە بەرێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەرێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەیەك دەیەوێت بەرهەمی شلیك لە ناوچەكە زیاد بكات.

 

ئیدریس مەدحت سەرپەرەشتیاری پرۆژەكە PUKmedia ی راگەیاند: پاش تاقیكردەوەی چەند جۆرێكی شەتڵی شلیك بۆ ئوەی باشترین جورییان هەڵبژێرین تاوەكو لەگەڵ كەش و هەوای گەرمیان بگونجێت، سەرەنجام جۆرێكی تایبەتمان دیاریكردو پەرەمان پێداوە.

 

ئیدریس مەدحت ووتیشی:  دیاریكردنی ئەم بەرهەمە دوو ساڵی پێویست بوو چونكە چەند توێژینەوەیەكمان ئەنجامدا تاكو ئەم جۆرەمان دیاریكرد كە دەتوانێت لە كەش و هەوای گەرمیان گەشە بكا. 

 

سەرپەرەشتیاری پرۆژەكە راشیگەیاند: لە  ئەم جورە شلیكە كە پەرەمان پێداوە بەرهەمێكی باشی هەیە، و لە داهاتوو گەر كاری لەسەر بكرێت دەتوانین بەشی پێویستی ناوچەكە دابین بكەین، هەروەها وتیشی لە ئێستادا زیاتر لە دوو هەزار شەتڵمان ئامادە كردوە، و بو ئەوەی لە داهاتودا بیدەین بە جوتیاران بو ئەوەی بەرهەمی بهێنن .

 

لە كوتایشدا ئیدریس مدحت وتی كوردستان ناوچەیەكی كشتوكاڵیە و ئەكەر حكومەت پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ بدات ئەوا دەتوانین لە ساڵانی داهاتوو بەرهەمی ناوخو زیاد بكەین و لە زور بەرهەمی كشتوكاڵی خود بژێوی دابین بكەین.

 

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی – گەرمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket