riklam

ئەكیدم

بابەتی گۆڕاو 01:03 PM - 2020-05-04
.

.

ئەكیدم

–جاران وام ئەزانی كورد زۆر ساویلكەیە.
+ئەی ئێستا؟
–ئێستا ئەكیدم.
***
–توند و تیژی كارێكی زۆر خراپە براكەم.
+ئەی حەل؟
–بە زمانی شیرین كەری بكە.
***
–ئەم بەشەرەش سەیرە ها.
+بۆچی سەیرە؟
–خۆی بە رێكەوت هاتۆتە دنیاوە كەچی بەرنامەی بۆ دائەنێ.
***
–كە گەورە بوویت حەز ئەكەی ببیت بەچی؟
+بە رۆناڵدۆ… ئەی تۆ؟
–من حەز ئەكەم ببم بە كوری مەسئول.
***
–بەڕاستی دنیا هیچ و پووچ و خوێڕییە… تف
+خێر، چی بووە؟
–دەفەرموو ئەڵێ چی بووە… ئەها چۆن چاكەی نەوتی دایەوە.
***
–یەك تۆز شەرم و حەیای هەبوایە لەم وەزعە ناخۆشەدا ئاوا خۆی نە ئەڕازاندەوە.
+كێ؟
–بەهار.
***
–عادەتەن من پارشێوان شتێكی سووك ئەخۆم.
–موشكیلەی مەعیدەت هەیە.
–نەشكور، بەڵام ئەگەر وا نەكەم بەیانیان هیچم پێ ناخورێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket