حكومه‌ته‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و ره‌وشی خراپی كرێكاران و هه‌ژاران ده‌كه‌ن؟!
بیروڕا 11:47 AM - 2020-05-03.
هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ر كاره‌ساتێكی سروشتی یان مرۆیی، یه‌كه‌مین چین كه ده‌بنه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ، چینی كرێكار و هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكێشانن، ئه‌وان به حوكمی ئه‌وه‌ی رۆژانه له‌سه‌ر هێزی كاری خۆیان ده‌ژین، گه‌ر هه‌ر شتێكی نائاسایی له ژیانیاندا رووبدات، ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن، جا نه‌خۆشی بێت یان كاره‌ساتی سروشتی یان بێكاریی.
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆناش، یه‌كه‌مین گورزی خۆی له كرێكاران و هه‌ژارانی جیهان وه‌شاند، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی داخستنی كارگه و ده‌زگاكان و كه‌ره‌نتینه‌كردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا، وایكرد كه زۆرێك له كرێكاران و هه‌ژاران، برسی تر بن، چونكه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا خۆیان ژیانیان هێنده باش نییه تاوه‌كو به مانگ و دوو مانگ كار نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا. كرێكارێكی هیندی به كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی راگه‌یاند: گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناش نه‌مانكوژێت، ئه‌وا برسێتی ده‌مانكوژێت.
هه‌ربۆیه بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه، زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهان به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان داناوه، له لایه‌كه‌وه بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش. چ له ئه‌وروپا و چ له ئه‌مریكا و وڵاتانی ئاسیاش، حكومه‌ته‌كان له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه ، هه‌وڵیانداوه یارمه‌تی خه‌ڵكی بدده‌ن.
هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه، حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا به‌پێی تاوانای خۆیان هه‌وڵیاندا، یارمه‌تی خه‌ڵكی بدده‌ن تاوه‌كو له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، تاوه‌كو ڤایرۆسه هێنده‌ی تر بڵاونه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی هاوكاری داراییشیان بۆ خه‌ڵكی و كۆمپانیاكان دانا، تاوه‌كو له رووی ئابوورییه‌وه خه‌ڵكی رووبه‌روی ته‌نگه‌ژه‌ی گه‌وره نه‌بنه‌وه، چونكه كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌وه‌دایه، جگه له نه‌خۆشیی و مردن، ده‌بێته هۆی داڕمان و لاوازبوونی ئابووری وڵاتان، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا له ڤایرۆسه‌كه خراپتره.
هاوكاری ئابووریی
حكومه‌تی چین له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه، به‌رنامه‌یه‌كی توندوتۆڵ و تۆكمه‌ی بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه داڕشت. له‌و شوێنانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبوویه‌وه، به‌تایبه‌تی شاری وهان، خۆی هاوكاری و خواردنی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ده‌كرد تاوه‌كو له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه. له ئه‌ڵمانیا حكومه‌ت بڕی 600 یۆرۆی ته‌رخانكردووه بۆ رووبه‌رووبونه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، له‌م بڕه پاره‌یه‌ش 50 ملیارد یۆرۆی داناوه، بۆ هاوكاریكردنی كۆمپانیا بچووكه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كین له‌م ڤایرۆسه، هه‌روه‌ها به‌شێكی تری پاره‌كه بۆ باشكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و خێزانانه‌ی كه زۆر هه‌ژارن، جگه له خۆشبوون له ملیاره‌ها یۆرۆ كه وه‌كو باج له خه‌ڵكی ناسێنێت.
له ئیتالیاش حكومه‌ت بڕی 700 ملیارد یۆرۆی ته‌رخانكرد بۆ رووبه‌ربونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، ئه‌مه‌ش بۆ هاوكاری خه‌ڵكی و باشكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و یارمه‌تدیانی خه‌ڵكی هه‌ژار. له فه‌ره‌نساش به‌هه‌مانشێوه، حكومه‌ت بڕی 110 ملیارد یۆرۆی بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخانكردووه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا بڕی 500 بۆ 1500 یۆرۆ ببه‌خشێته كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی، ئه‌وه‌ش وه‌كو دیارییه‌كی حكومه‌ته بۆ ئه‌وان ، چونكه ئه‌وان له ریزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا بوون. هه‌روه‌ها هه‌ر خێزانێكی هه‌ژار بڕی 100 یۆرۆی بۆ هه‌ر منداڵێك بڕیوه‌ته‌وه جگه له‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌كو بیمه‌ی بێكاریی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ریده‌گرن. هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپاش بڕی 100ملیارد یۆرۆی ته‌رخانكرد بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌م پاره‌یه‌ش ده‌درێته‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین زیانیان له‌م ڤایرۆسه به‌ركه‌وتووه له پێش هه‌موویانه‌وه ئیتالیا و ئیسپانیا.
له‌په‌نا هاوكاری حكومیدا، سه‌دان رێكخراوی مرۆڤدۆست، هاوكاری به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا دابه‌شده‌كه‌ن، كه‌خۆی له خۆراك و پۆشاك ده‌بینێته‌وه.
له هیندوستانیش كه وڵاتێكی تازه‌پێگه‌یشتووه، حكومه‌ت بڕی 50 ملیارد دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ رووبه‌ربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جگه‌له‌وه‌ش هاوكاریی و یارمه‌تی به‌سه‌ر كرێكاره هه‌ژاره‌كانی ناو شاره‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له رووبه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و ملیۆنان هاوڵاتی ره‌وشی ژیانیان ته‌واو خراپ بووه.
هه‌موو ئه‌م حكومه‌تانه‌ش بۆیه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یان ته‌رخانكردووه، چونكه ترسیان له تێكچوونی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشی برسییه‌كانه، كه له هه‌ندێك وڵات‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
شۆڕشی برسییه‌كان
ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه به جددیه‌وه یان به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان نه‌بوو بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، رووبه‌روی شۆڕشی هه‌ژاران و كرێكارنی برسیش بوونه‌وه به‌تایبه‌تی له ده‌وڵه‌ته فاشیله‌كان. ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه له لوبنان خه‌ڵكی ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بانكه‌كان ده‌سووتێنن، كه له زۆرێك له میدیاكانی جیهاندا به شۆڕشی برسییه‌كان ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها له كۆڵۆمبیا و باشووری ئه‌فریقاش به‌هه‌مانشێوه. ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه هیچ به‌رنامه‌یان نه‌بوو، ده‌بێت چاوه‌ڕێی شۆڕشی هه‌ژاران و كرێكارانیش بكه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆرۆنا
راسته له سه‌ره‌تادا حكومه‌تی هه‌رێم له رووی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ دانا ، مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موومانه له رووی داراییه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه، به‌تایبه‌تی له هاوكاریكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و كرێكاران، جگه له‌وه‌ش نه‌دانی مووچه‌ش هێنده‌ی تر ره‌وشی خه‌ڵكی خراپتر كردووه به‌تایبه‌تی هه‌ژاران و كریكاران.
ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین هه‌وڵی چه‌ند رێكخراو كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت، به‌ڵام حكومه‌ت خۆی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی نییه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی خراپه و پێده‌چێت له داهاتوودا رووبه‌روی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه من تێناگه‌م چۆن ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم هیچ یه‌ده‌گێكی دارایی نه‌بێت، بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی كاره‌سات و دۆخی چاوه‌ڕواننه‌كراو، هه‌موو حكومه‌ته‌كانی جیهان، یه‌ده‌گی داراییان بۆ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ یه‌ده‌گێكی بۆ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ دانه‌ناوه، ئه‌مه‌ش خه‌وشێكی گه‌وره‌یه.
ئێمه هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێم به‌جددیه‌وه سه‌یری ره‌وشی دارایی خه‌ڵكی بكات، به تایبه‌تی كرێكار و هه‌ژاران، پێویسته‌ی له رووی داراییه‌وه یارمه‌تییان بدرێت.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
PUKmedia سه‌رچاوه/ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28