riklam

ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

ئابوری 08:13 PM - 2020-05-02
.

.

وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌نگۆی بڕێك پاره‌ له‌بری مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌پێدانی بڕی 250 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌بری مووچه‌ ده‌كات دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌.

وتیشی، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم كه‌سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌پێدانی بڕی 250 هه‌زار به‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌بری مووچه‌ نه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌زووترین كات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket