سلێمانی موشاغه‌به چیه!
بیروڕا 05:43 PM - 2020-05-02.
هه‌ر له سه‌رده‌می داگیركاری ئینگلیزه‌كانه‌وه، پێش ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌می حوكمی عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌وه سلێمانی لای داگیركه‌رانی كوردستان خۆشه‌ویست نه‌بوه. هه‌ر له مه‌بده ئی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی حوكمڕانی له قه‌ڵاچوالانه‌وه كه مه‌وقیعه‌كه‌ی بۆ پایته‌خت نه‌گونجاوه و گه‌ڕان به شوێن كه‌مێك ده‌شتایی، هه‌تا دروستبوونی پیره‌مێردێك كه سه‌ری گه‌وره‌ی فرۆ دێنێ بۆ منداڵانی كورد زوبان… هه‌تا نالی خزماتكار و عاشقی خاك و خۆڵی نیشتیمانی پیرۆزی كوردستان… هه‌تا كوردی، هه‌تا بێكه‌س، زێوه‌ر هه‌تا هه‌ردی و سه‌رتۆپی شاعیرانی مۆدێرنی كوردی شێركۆی تاك و نازدار… نازانم بڵێم هه‌تا چه‌ن، … هه‌تا شه‌هیدانی شار… له ساله شێته‌وه هه‌تا كه‌ریم دانزێڕ، عومه‌ری ساڵح مه‌نسور، جه‌مال دیگۆڵ، عوسه‌ی ئامه، عه‌ریف غه‌ریب، شێخ محه‌مه‌دی سه‌ید عه‌لی حافز، نوری حه‌مه عه‌لی، جه‌مالی عه‌لی باپیر، ئاسۆی ده‌لاك، عه‌بدوڵا ئاغا، مام ئاراس، جه‌زای عه‌لی كاتب، ئه‌نوه‌ری عه‌لی نه‌جاڕ، عومه‌ری حه‌لاو… ئیتر لیسته‌كه زۆر دورو درێژه و لێم ببورن كه هه‌مو ناوه‌كانی تیا نیه. ئه‌و شاره‌ی كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوون دژایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزان بكه‌ن، به ڕۆژی ڕوناك له حوزه‌یرانی ١٩٦٣ خه‌ڵكیان لێ زینده‌به‌چاڵ كرا.
ئێسته ئه‌ڵێن ده‌مڕوت و نه‌زان و كاسه‌لێس و ناڕه‌سه‌نی وا په‌یدا بوون كه له ژێر سێبه‌ری پارتی بوندا، و له خوار جه‌مه‌دانه‌ی سوره‌وه، سوكایه‌تی به سلێمانی گه‌وره ئه‌كه‌ن (كه له ئه‌ساسدا هیچ نه‌بوون جگه له په‌یامنێرێكی ده‌ره‌جه هیچ). هه‌مو عاله‌م ئه‌زانێت نوێنه‌ری جامانه سو‌و كێن. هیوادارم نمایه‌نده‌كانی جه‌مه‌دانه‌ی سوور و، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵوێستیان ڕوون بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی سلێمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی شێخایه‌تی ته‌ریقه‌تی كوردایه‌تین، نه لێمان بترسن و نه موجامه‌له‌شمان بكه‌ن، زۆر به ڕوونی پێمان بڵێن بڕۆن، خۆمان ئه‌ڕۆین. شه‌رتیش نیه ئه‌وه‌ی پارتی نه‌بێت ئیتر یه‌كسه‌ر ببێت به یه‌كێتی یان شتێكی‌تر. دونیا و كوردایه‌تی زۆر له پارتی و یه‌كێتی گه‌وره‌تره. له بێده‌نگی ئه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌دا، به‌نده ته‌رجومه‌ی په‌نده فارسیه‌كه‌ی بۆ ئه‌كه‌م كه ئه‌ڵێت: سكوت نشانه رزاست(ئه‌متوانی بۆ نوسینه‌كه پیتی عه‌ره‌بی به‌كار بێنم، چونكه ئه‌زانم ئیملای فارسی چۆنه، به‌ڵام به ئاره‌زوی خۆم نه‌منوسی).
ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ی كه له‌پاڵ سه‌نگه‌ری پارتیا زاتی ئه‌وه ئه‌كه‌ن په‌نجه بۆ نه‌مامی گوڵه كانی شه‌هیدانی گردی سه‌یوان به‌رن، با وه‌ك ئێمه چۆن له هه‌ولێر و دهۆك هه‌ین، بفه‌رمون پیاسه‌یه‌كی به‌رده‌ركی سه‌را و توی مه‌لیك بكه‌ن و له‌وێ جورئه‌تیان هه‌بێت چاو ببڕنه چاومان و پێمان بڵێن ئێمه موشه‌غه‌به‌چین… ئه‌گینا با بۆ هه‌میشه ئوسكوت بن.
نوسینی / ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین ... كه تایبه‌ت بۆ PUKmedia ی ناردوه
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24