لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ؟
بیروڕا 04:06 PM - 2020-05-02.
نا ناوه‌ندێتی له ده‌سه‌ڵات و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئیداری و كارگێڕییه‌كان زه‌نگێكی دڵخۆشكه‌ره به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و به‌هێزكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ خواستی ئاوه‌دانی زیاتری پارێزگاكان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و خاكه‌كه‌شی.
په‌یكه‌ربه‌ندكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له چوارچێوه‌یه‌كی یاسای تۆكمه و به باڵوێزكردنی پارێزگار و به‌هێزكردنه‌وه‌ی قائیمقامه‌كان، دانانی به‌ردی بناغه‌ی دابه‌شكردنێكی یه‌كسان و خه‌رجكردنێكی شه‌فافه له داهاتی هه‌رێمدا. له هه‌مانكاتدا، ده‌رفه‌تێكه بۆ بڕینی بیرۆكراسیه‌ت و هه‌نگاونان به‌ره‌و تۆكمه‌كردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی.
لامه‌ركه‌زیه‌ت واتا نا ناوه‌ندێتی له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری؛ لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و كارگێڕی ده‌رفه‌تێكه تا پارێزگاكانیش بخرێنه ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت، و بۆ سه‌ركه‌وتن ئاماده‌ی هه‌موو پلانێكی نزیك و دوور مه‌ودان و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی زیاتر ده‌كات. ئه‌مه به ڕوونی له ده‌ستووری هه‌میشه عێڕاقدا ئاماژه‌ی پێكراوه، و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش به‌رده‌وام و نه‌وه دوای نه‌وه هه‌ڵگری ئه‌م خواسته بوون؛ هاوكات، له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌شی كارگێڕی له مادده‌ی یه‌ك به ڕوونی حكومه‌تی ئاماژه به لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات؛ پابه‌ندبوون به‌م كارنامه‌یه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له كابینه‌ی (٩).
به گشتی، پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت، پرسێكی زانستی و ئه‌كادمییه و ده‌بێت له هه‌مان سۆنگه و به‌رپرسیارێتیشه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، و ناكرێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به لاڕێدا ببرێت.
بۆ ئێستا؟
له ئێستادا نادادییه‌كه‌ی مه‌دروس له كوردستان له ئارادایه، و ده‌بێت ئه‌مه كۆتای پێبهێندرێت، و تاكه ڕێگه‌ش گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی لا مه‌ركه‌زیه‌ته. پێشتر، ئیداره‌ی سلێمانی له‌ساڵی ١٩٩٦ تا ساڵی ٢٠١٠ ته‌نها %٤٣ داهاتی كۆی هه‌رێمی كوردستانی له‌به‌رده‌ستدا بووه، توانیوه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان بدات. به‌ڵام دوای ئه‌وكاته غه‌درێكی یه‌كجار گه‌وره له‌و ناوچانه‌ی كوردستان ده‌كرێت.
له پێش ساڵی ١٩٩١، حكومه‌تی عێڕاقی له پارێزگای سلێمانی (١٣١) هه‌زار شوێنی نیشته‌جێبوونی ڕوخاندن؛ (٥) قه‌زا و (٢٨) ناحیه‌ی كاولكرد؛ (٢٠٠٠) گوندی وێران‌كرد، و (١٣) كارگه‌ی به له‌كاركه‌وتووی به میرات بۆ حكومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی به‌جێهێشت، (٣٠٠٠) كلیۆمه‌تر شه‌قامی سه‌ره‌كی داڕوخێندران.
كه حكومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو، (٢٠٠٠) خوێندنگه‌ی بنیادنا و (٤٨)هه‌زار مامۆستای تازه‌ی دامه‌زراند كه پێستر ته‌نها (٦) هه‌زار مامۆستامان هه‌بوو. حكومه‌تی ئه‌وكاتی ئیداره‌ی سلێمانی، توانی بڕی (٢) ملیار دۆلار بۆ پڕۆژه‌كانی سلفه‌ی زه‌واج و عه‌قار دابینبكات، و بڕ (١) ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌ڕۆی پارێزگاكه ته‌رخان بكات. هاوكات، له كۆی هه‌بوونی ته‌نها یه‌ك په‌یمانگا (٦) زانكۆ دروستكران و هه‌زاران یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بنیادنران و شه‌قامه‌كان ئاوه‌دان كرانه‌وه؛ له كاتێدا ئه‌مانه له پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت كران، كه بوودجه‌ی پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر بریتی‌بوو له %٥٧. له ئێستاشدا، نابه‌رامبه‌رییه‌كی یه‌كجار نا پێوانه‌ی هه‌یه له دابینكردنی بودجه‌ی هێزه‌كانی هه‌رێم؛ به نمونه، بودجه‌ی هێزه‌كانی (٨٠، زێره‌ڤانی، دژه‌تیرۆر و پاراستن) ئه‌وه‌نده و نیوی هێزه‌كانی (٧٠، به‌رگری فریاكه‌وتن، دژه‌تیرۆر و ده‌زگای زانیاری) كه ژماره هه‌ردوو هێزه‌كه هاوتایه.
بودجه‌ی ته‌واوی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی، جگه‌له گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل، كه ته‌نها %٣٠ ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی. له دوای ساڵی ٢٠١٤ بودجه‌ی هه‌رێم به ڕێژه‌ی %١٠٠ په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام پارێزگای سلێمانی بودجه‌كه‌ی به ڕێژه‌ی %٣٦ كه‌مكراوه‌ته‌وه، و له دوای ئه‌وه ته‌واوی قه‌زاكانیشی بودجه‌یان كه‌مكراوته‌وه؛ به نمونه، شاره‌وانی كه‌لار مانگانه (٢٠) ملیۆن دیناری پێده‌درێت، له كاتێكدا شاره‌وانی زاخۆ (٢٦٠) ملیۆنی پێده‌درێت. شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ ٤ ملیۆن دیناری پێده‌درێت و شاره‌وانی ئاكرێ ٦٠ ملیۆن. دوای ٢٠١٠ حكومه‌تی هه‌رێم به به‌رنامه كار له‌سه‌ر برسیكردنی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌دات، به جۆرێك كه به ڕێژه‌ی %١٠٠ بره‌و به كێڵگه‌كانی خورمه‌ڵه و تاوكێ دراوه، به‌ڵام به ڕێژه‌ی %٩٠ به‌رهه‌می شیواشۆك كه‌میكردووه.
لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م نادادییه له كوردستان نه‌مێنێت، و داهاتی ته‌واوی كوردستان بچێته‌وه ده‌ستێكی ئه‌مین و ته‌واوی كوردستان پێكه‌وه سود له داهاته‌كان ببیینن هه‌ر له زاخۆوه تا خانه‌قین. هه‌بوونی لامه‌ركه‌زیت به مانای ڕوخانی حكومه‌تی هه‌رێم و كیانی هه‌رێمی كوردستانی نایه‌ت، به‌ڵكه به پێچه‌وانه‌وه كوردستان ئاوه‌دانتر ده‌بێت. لا مه‌ركه‌زیه‌ت له ئێستادا گرنگترین هه‌نگاوه چونكه ئه‌م حكومه‌ته ناتوانێت ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات و باشترین بژارده دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته كارگێڕی و ئیداره‌كانیه‌تی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا.
كاروان گه‌زنه‌یی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26