riklam

عیراق.. هیچ بڕیارێك بۆ پاشه‌كه‌وتى موچه نه‌دراوه‌

ئابوری 03:30 PM - 2020-05-02
.

.

راوێژكاری ئابوری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق، ئاشكرایكردووه‌، پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویستی به‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابوری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاندووه‌،  تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ نه‌دراوه‌ و ئه‌وه‌ی  كه‌باسیش ده‌كرێت ته‌نیا زانیاری نێو كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌یه‌ی قه‌یرانی داراییه‌ كه‌دزه‌ی پێده‌كرێت.

به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا عیراق دووچاری قه‌یرانی دارایی بوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ویكردوه‌ كه‌ به‌غدا نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ داهاتوو دابین بكات.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket