riklam

عارف و شتەكانی تر

بابەتی گۆڕاو 02:35 PM - 2020-05-02
.

.

عارف و شتەكانی تر


*لەگەڵ رێزی بێ پایانمدا، مەسئولەكانی سلێمانی لە دوو لۆ و سێ لۆی مڕ ئەچن، نە دەوێریت فڕێیان بدەیت، نە ئیستیفادەشیان ھەیە.

*ئاخ خۆزگە من كوڕی فوئاد حسێن بوومایە، ئەچوم لەو بەردەركی سەرایە حاشام لێ ئەكرد.

*عارفێك ئەگەر وەك عارف صائیب تیرۆر نەكرێت و بە قەدەرعارف قەزوینی بەھرەمەند نەبێ و لە دەنگخۆشیدا نەچوبێتەوە سەرعارف جەزراوی و وەكو باوكی عەلی عارف ئاغا شاعیری چاك نەخاتەوە، عارف روشدییەكە لەو گۆڕەی.

*وابزانم تاوەبارانەكەی پێرێ شەو لەقتەیەكی ناو فلیمەكەی حەزرەتی نوح بوو.

*ئەو رەمەزانەی كە كورد بۆی نەچێتە سەرەی شەربەت و لوقمە قازییەوە رەمەزان نییە، مانگی سەفەرە.

*بووین بە نەوت، رۆژ بە رۆژ سووكتر دەبین.

*كۆنكەن دوو جۆكەری تیایە، بارەگا حزبییەكەی گەڕەكی خۆمان دەدوانزەیەك.

*بەس بمزانیایە مانگی مایس چۆن رووی ھات بێت!!

*كەر بە دوای داھاتی حكومەتی ھەرێمدا دەگەڕێت، كەرتر لە گۆگڵدا.

*ئیھمال كراوم، وەك مەعنا لە شیعری كوردیی ئێستادا.

*كوێراییم دابێ، ئەگەر ئەو ساڵەش كۆرۆنا داكەوتایە، ئیمامی عەلی شەھید نە ئەبوو.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket