riklam

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئابوری 10:28 AM - 2020-05-02
.

.

بەبەراورد بە رۆژی پێنج شەممە بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاو و پرێنت لە بازارەکانی جیهان بەنزیکەیی ٢ دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ماڵپەڕی ئنڤێستینگ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی بۆ ئەمڕۆ شەممە بە ١٩ دۆلار و ٧٠ سەنت دەستنیشانکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی پرێنتیشی بە ٢٦ دۆلار و ٦١ سەنت دەستنیشانکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە ٣٠-٤-٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ١٧ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو، نرخی یەک بەرمیل نەوتی پرێنتیش ٢٤ دۆلار و ٨٧ سەنت بوو، بەو پێیەش بە نزیکەیی ٢ دۆلار نرخی نەوت بەرزبوەتەوە.

کەمبونەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبونەوەی قەدەغەی هاتووچۆو کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەکات.


PUKmedia ئنڤێستینگ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket