riklam

جەژنی كرێكاران‌ و دۆخی چینایەتی كرێكار دوای كۆرۆنا

بیروڕا 03:52 PM - 2020-05-01
.

.

نوسینی: مەلا بەختیار

(134) ساڵ لەمەوبەر، كرێكارانی شیكاگۆ، دوچاری ستەمكاری چینایەتی بون‌و لەپێناوی مافی پیشەیی سەرەتاییدا، پۆلێك كرێكار، لەناو كارگەكەیاندا، سوتێنران. ئەم كردەوە دڕندەیەی سەرمایەداری تازە سەركەوتوی ئەمریكا، رەنگدانەوەی رەوشتی چینایەتی تەواوی سەرمایەداران بوو، لەو قۆناغەی سەرەتای سەرخستنی سیستەمی سەمایەداری‌و تازە بونیاتنانی دیموكراسیدا. لەبەرامبەردا، تەواوی كرێكارانی جیهان، بەو كردەوە دڕندایەتیە، راچڵەكین، بۆیە، لەسەر دەستی ئینتەرناسیۆنالیزمی سۆسیالیستیدا، رۆژەكە كرایە یادی جەژنی ناوكۆیی كرێكاران.

ناكۆكی نێوان كارو سەرمایەو چەوساندنەوەی چینایەتی هێشتا بەردەوامە. هێشتا سەرمایەداری دەستبەرداری چاوچنۆكی نەبووە. تەنها شێوازەكەی گۆڕیووە. هەر بۆیە، نەك دادپەروەری لەجیهاندا، بەدی نەهاتووە، بەڵكو چەوساندنەوەی چینایەتی لە زۆر وڵاتدا، جیاوازیەكی كەمی لەو سەردەمەی سەرەتاكانی سەرخستنی سەرمایەداری هەیە. بەتایبەتی لە وڵاتانی دواخراودا.

ئێستا، (5 ملیۆن) كرێكار لە ئۆروپاو (12 ملیۆن) لە رۆژئاواو (125 ملیۆن)یش لە ئاسیاو وڵاتانی ئۆقیانوسی ئارامدا هەیە. تێكڕای هێزی كار لەجیهاندا (3,3 ملیار) كەسە.. واتا: نیوەی بەشەریەت، هێزی كاری بیرو بازون. كەچی هێشتا، چەوساندنەوەی هێزی كار بەهۆی نەبونی دادپەروەری‌و دەوڵەتی خۆشگوزەرانەوە، درێژەی هەیە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ‌، نە چینی كرێكاران هێزێكی یەكگرتو-پیشەیی ناوكۆییان هەیەو نە هێزی كاری جیهانیش، نهێنی وزەی خۆیان دەزانن، بۆ دژایەتی خاوەن كارو حكومەتە ستەمكارەكان، هەتا دادپەروەری بەدی بهێنن!

سەرمایەداری، گەیشتۆتە لوتكەی جیهانگیری. لەسایەی ئەم لوتكەیەدا، گۆڕانكاری تەكنەلۆژی‌و شێوازی حوكمڕانی بەدی هاتون، بەڵام ئەمیش، بەشی زۆری لەسەر حسابی كرێكاران‌و هێزی كارە. ئێستا لەهەموو كاتێك زیاتر، بێكاری هەیە، بەڵام بە دەمامكی ژیانی مەمرەو مەژی، رقی پیرۆزی چینایەتی كرێكاران خەفە كراوە، ئەمە لەكاتێكدا، ئەو موچە كۆمەڵایەتیەی دەدرێ‌ بە كرێكارو لەشكری بێكار، هەموو هی زێدەبایی هێزی كارو دەستی چەوری رەنجی كرێكارانە، دەدرێ‌ لە روخساری پروكاوی چینایەتیان.

كۆمپانیا زەبەلاحەكان، لە تەواوی جیهاندا، نەك درێژەپێدەری چەوساندنەوەی چینایەتین، بەڵكو ژینگە تێكدەرو قەلاچۆكەری گەلانیشن، بەهۆی بەرهەمهێنانی چەكی كوشندەیانەوە. ئەم كۆمپانیایانە، بێباك بوون لەئاستی ناڵەی بەشەریەت‌و، بێباندنی سروشت‌و، سوتماكی دارستانەكان‌و، ناو بەناو، هەڵایسانی زریان‌و تۆفانی دەریاو ئۆقیانوسەكانیش؛ كە قوربانیەكانی كەمتر نەبون لە قوربانی "كۆرۆنا"، بەڵام رەوشتی چاوچنۆكی سەرمایەداری، هەر درێژەپێدانی قازانج‌و بەرهەمهێنانی زیاترو زۆرتری تەكنەلۆژیاو كاڵای چەشناوچەشنی مرۆڤایەتی پروكێنەر بوون؛ هەتا گەیاندیانە ئەم دۆخەی لە ئازاری ئەمساڵدا، پەتای كۆرۆنا سەریهەڵداو حكومەتەكانی دوچاری شۆكی حوكمڕانی كرد. شۆكێك، نە سوپاكانیان‌و، نە حكومەتەكانیان‌و، نە هەزاران ترلیۆن دۆلاری كەڵەكەكراویان‌و.. نە.. كۆشك‌و تەلاری شاهانەیان، دادی نەدان. هەر دەڵێی، سروشت، باشترلە كرێكارو هێزی كار، تۆڵە لەم ستەمكارانە دەسەنێتەوە!!

كۆرۆنا، لەلایەكەوە، هەزاران كەسی كردە قوربانی پەتاكە. لەلایەكی دیكەشەوە سەراپا ژیان‌و ژیوارو ژینگەش، بەرەو گۆڕانكاری رێژەیی دەبات. كرێكارو هێزی كار، پشكی بەرچاویان لەم گۆڕانكاریانەدا دەبێ‌. لەشكری بێكاری كۆن‌و نوێ‌، چیكە بە موچەی سۆسیال رازی نابن‌و لەمەودوا خەباتی چینایەتی-پیشەیی، جارێكی دیكە، پێكەوە دەبەسترێنەوەو دەشبنەوە دینەمۆی خەباتی چینایەتی-كۆمەڵایەتی-سیاسی هاوچەرخ. دینەمۆیەكی هاوچەرخی ئەوتۆ، كە دەتوانن داخوازییە چینایەتیەكان‌و رادەیەكی بەرچاوی دادپەروەری‌و وڵاتی خۆشگوزەران بەدی بهێنن. بەحوكمی شارستانیەتی رۆژئاواو پێشكەوتنی دیموكراسیەوە، لەم قۆناغەشدا، رۆژئاوا لەڕووی فەلسەفەی سیاسی-چینایەتی هاوچەرخەوە، دەبنەوە سەرمەشق‌و، وڵاتانی دواكەوتوش، بەحوكمی هەژمونگەری ئەندێشەكانی سەدەكانی ناوەڕاست‌و بیری دواكەوتوی دەسەڵاتی نالسیۆنالیستی حوكمڕانی-كۆمەڵایەتیەوە، كەمتر لە رۆژئاوا، ئەو دادپەروەری‌و خۆشگوزەرانییە بەدی دێنن. بەڵام، خەباتی پیشەیی-مەدەنی-دیموكراسی لە وڵاتانی دواكەوتوشدا، چالاكتر پێشدەكەوێ‌‌و بەربەستە رزیوەكانی كۆنەپەرستی، بەرە بەرە لەناودەبرێن.

كۆرۆنا، نەك هەر لەسەر كۆمەڵ‌و خەباتی چینایەتی كرێكاران، بەڵكو، لەڕووی بابەتیەوە، كاریگەری لەسەر بزوتنەوەی سیاسی‌و روانگەی ئایدیۆلۆژیش، بە ئاڕاستەی قوڵكردنی خەباتی دادپەروەری لە رۆژئاواداو پەرەسەندنی خەباتی دیموكراسی-مەدەنی لە وڵاتانی دواكەوتودا، وەردەچەرخێنێ‌. وەرچەرخانێك، ئیتر، راسیزمی میراتگری فاشیزم‌و لیبرالیزمی نوێ‌ درێژەپێدەری بازاڕی بەرەڵڵای بێ چاودێری نابن؛ هاوكات، پۆپۆلیزم ئەگەر تێكنەشكێن، بێگومان پاشدەكەون. لەم سۆنگەیەوە، دەركەوت، باڵی راستی سۆسیال-دیموكرات، لە جەنگی ساردەوە تا ئەمڕۆ، چ كاریگەریەكی نالەباریان كردۆتە میراتی سۆسیال-ئینتەرناسیۆنالیزم. ئێستاش كاتێتی، سۆسیال-دیموكرات‌و چەپەكان، دوای بەخۆداچونەوە، بیر لە خۆڕێكخستنەوەش بكەنەوە، هەتا لەڕووی خۆییەوە، ئامادە بن، لەناو بزوتنەوەی بابەتی كردی چینایەتی-كۆمەڵایەتی پۆست كۆرۆنا، شوێنی شیاویان هەبێ‌. ئەگینا، بەو سیاسەتە خۆپارێزیەی نیو سەدە لەمەوبەریان، ناتوانن وەكو هێزێكی زیندوو لە مەیداندا درێژە بە خەباتی سیاسی سەنگین بدەن. بێگومان هێزی كاریگەری نوێش دێنە ئارا و كاریگەریش دەبن.

كاتێتی، گەلانی ئازادیخوازیش (بە بەشەكانی كوردستانەوە) بیرێكی قوڵتر لە سەردەمەكە بكەنەوەو گۆڕانكاری ریشەیی لە ستراتیژی رزگاری‌و ئایدیۆلۆژیاندا بكەن. ستراتیژی سەردەمی جەنگی ساردو ئایدیۆلۆژیەتی دابڕاو لە هاوكێشە كۆمەڵایەتیەكان، باویان نەماوە. سازان لەناو بزاڤی سیاسی-دیموكراسی-مەدەنی، لەمەودوا، ئەركی خەباتی گەلانی ستەملێكراوی لەمەڕ خۆمانە. دەمێكە چیكە، تەنها لە لولەی تفەنگەكانەوە، ئازادی بەدی نایەت. ئازادی، لەمەودوای

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket