ئەو هونەرمەندەی دەنگ و چەكەكەی لەخزمەتی كوردستاندا بوو
ئەدەب وهونەر 01:06 PM - 2020-05-01.
له 1 ئایاری ساڵی 2006 دا ئازاد خانه‌قینی بۆ دواجار له سلێمانی چاوه‌كانی لێكنا و به‌ره‌و كاروانی نه‌مران به‌ڕێكه‌وت.
ئازاد وه‌هاب عه‌بدولڕه‌حمان ناسراو به‌ئازاد خانه‌قینی، ساڵی 1958 له‌گه‌ڕه‌كی پاڵاوتگه‌ی ئه‌ڵوه‌ند له‌خانه‌قین له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌ی ئه‌ڵوه‌ند ته‌واوكردووه.
له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی كوردی له‌ناوه‌ندیی 11ی ئازار قۆناغیی ناوه‌ندیی ته‌واو كردووه، ئاماده‌یی كشتوكاڵی له‌قه‌زای خاڵس-ی پارێزگای دیاله ته‌واوكردووه.
سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1971 , كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ تیمێكی مۆسیقادا وه‌ك كۆرس به‌شداریی له ئاهه‌نگێكی گۆرانی وتندا كرد كه كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی خانه‌قین به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی جیهانی یه‌كی ئایاره‌وه سازیان كردبوو .
له‌ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا به‌شدار بوو له دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای خانه‌قین . دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه كاسێتێك گۆرانی تۆمار كرد ئه‌ندامانی تیپه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ی ئه‌منه‌وه گیران و داوایان لێكرا چیتر گۆرانی به‌زمانی كوردی تۆمار نه‌كه‌ن .
ساڵی 1980 بووه به‌پێشمه‌رگه له‌خڕی ناوزه‌نگ، له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداری زۆر بۆنه و ئاهه‌نگی كردووه به‌سروودی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان بووه له‌شاخ، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می سروودی نیشتمانیی له‌گه‌ل تیپی شه‌هید كارزان تۆماركردووه، له‌وانه: ده‌با فاشییه‌كان بزانن، ئه‌ی كوردینه، كه‌ڵكی قه‌یوان.
هه‌رووه‌ها به‌هاوكاریی له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند شوان كابان هه‌ردوو سروودی ( لێره ناڕۆم، ئاسووده‌بن)ی تۆماركردووه، هه‌ر له‌وكاته‌شدا چه‌ندین گۆرانی فۆلكلۆری ناوچه‌ی كرماشان-ی تۆماركردووه و بۆته ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان- كۆمیته‌ی شاخ.
پاش ئه‌نفال چۆته ئێران و درێژه‌ی به‌كاری پێشمه‌رگایه‌تی داوه، یه‌كێك بووه له هه‌ڵسوڕاوانی پێكهێنانی یه‌كه‌م فیستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌قز، له ساڵی 1989 دا به‌شداربوو له فێستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه له‌شاری سه‌قز و به‌رهه‌می تازه‌ی پێشكه‌ش كرد .
له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆڵێكی كارایان هه‌بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی خۆڕاگری و به‌رگریدا له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تردا , توانی هونه‌ر و بخاته خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی خه‌بات و شۆرشه‌وه . هونه‌ری داوه،له‌ساڵی 1991 به‌دواوه چه‌ندین به‌رهه‌می دیار و نازازهی تۆماركردووه، له‌وانه: بڕۆبڕۆ، ئه‌ی شه‌هید .. و هتد) ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس په‌یمان عێزه‌دین چۆته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه و خاوه‌نی دووكچه به‌ناوه‌كانی (رازبار و زنه).
له كۆتایی ساڵی 1992 وه تا ساڵی 1996 لێپرسراوی به‌شی به‌رنامه هه‌مه‌جۆره‌كان بوو له ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان له سلێمانی .
له ساڵی 1997 دا یه‌كه‌م كونسێرتی خۆی له‌سلێمانی به‌ناوی ( دیمانه‌ی عاشقان ) ساز كرد , هه‌ر هه‌مان ساڵ دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی ئه‌رشیفی شۆرشی پێشنیار كرد و به‌پشتیوانی خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د توانی ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات .
لهمكارهشدا هه‌زاران دیكۆمێنتی گرنگی ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندن و دادگاكان و نه‌خۆشخانه‌كان و بێته‌له‌كان و چالاكییه هونه‌ریه‌كان و بڵاوكراوه‌كان و چالاكی و وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆكرده‌وه وهه‌مووی به‌تازه‌ترین رێ‌و شوێنی زانستی له‌ناو كۆمپیوته‌ردا پاراست .
ساڵه‌كانی 1999 و 2000 دووساڵی به‌بڕشتی ته‌مه‌نین , له ساڵی 1999 دا هۆنراوه‌ی "وه‌رزه ئاڵه‌كانی عه‌ده‌م " ی جه‌مال غه‌مباری كرد به به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و چه‌ندین گۆرانی دیكه‌شه تۆمار كرد ..
له ساڵی 2000 یشدا به‌شێكی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی تایبه‌ت به مێژووی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بوون , له دوو توێی كتێبێكی 200 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مام ناوه‌نجیدا به ناونیشانی "مادێنا : مێژوو و بیبلۆگرافیای راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 1975-1991 " بڵاوكرده‌وه .
له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2003-2006 دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بوو له چوارتا .
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری گروپ موزیكی ( هۆره) بوو ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات , كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ده‌زگای شه‌هیدان .
له 1 ئایاری ساڵی 2006 دا بۆ دواجار له سلێمانی له‌نه‌خۆشخانه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ چاوه‌كانی لێكنا و به‌ره‌و كاروانی نه‌مران به‌ڕێكه‌وت.
PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18