riklam

سەرۆكایەتی یەكێتی: دەبێت بەر لەهەر كەس گوزەرانی كرێكاران باشبكرێت

ی.ن.ک‌‌ 10:10 AM - 2020-05-01
.

.

سەرۆكایەتی یەكێتیی لەرۆژی جەژنی كرێكاراندا تەئكید دەكاتەوە لەوەی  یەكێتی پشتیوانی یەكێتی ریزەكانی گەل و خەباتی كرێكارانە، دەشڵێت: دەبێت بەر لەهەر كەس گوزەرانی كرێكاران باشبكرێت و خۆشمان بە بەشێك لەخەباتان دەزانین، دەستی ماندوبوونتان دەگوشین و بەڵێنی هاوپشتیتان بۆ دووپات دەكەینەوە.

سەرۆكایەتی یەكێتیی بۆ كرێكاران: 

‏‎كرێكاران داهاتوو بونیاد دەنێن، لە پێناو كوردستانێكی گەشەكردوو، دەبێت بەر لەهەر كەس گوزەرانی كرێكاران باشبكرێت ، مافە یاساییەكانیان دەستەبەر بكرێت. لەم بۆنەیەدا دەستی ماندووبوونتان دەگوشین و بەڵێنی هاوپشتیتان بۆ دووپات دەكەینەوە.

‏‎ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆمان بە بەشێك لەخەباتی ئێوە دەزانین بەو پێیەی هەوێنی هەموو گۆڕانێكن بەرەو نوێگەری و ئاوەدانی هاوشانتان هەنگاودەنێین .

‏‎كرێكاران و رەنجدەران و جوتیاران، بنكەی جەماوەریی فراوانی یەكێتیین ، ئێمەش لەم پێناوەدا هەوڵەكانمان بۆ باشكردنی گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان چڕ كردۆتەوە و بەهیمەتی هەموو لایەك بە جۆش و خرۆشەوە بەڵێنی نوێبوونەوەی یەكێتییمان داوە. 

نوێكردنەوەی یەكێتیش دەبێتە داینەمۆی گۆڕانێك لە كۆمەڵگەدا، ئەمەش بۆ سودی گشتی و لە پێناوی بەرژەوەندییەكانی تەواوی كۆمەڵانی خەڵكدا دەبێت..

‏‎لەم بۆنەیەدا هاوتەریب لەگەڵ دروشمی (كرێكارانی جیهان یەكگرن)، خوازیارین كرێكاران و رەنجدەران و جوتیاران پێكەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموكراسی بدەن لە پێناو بەدیهێنانی مافە پیشەییەكانتان و یەكێتیش داكۆكیكارو پارێزەری بەدیهێنانی خواستەكانتان دەبێت چونكە ، بەیەكێتیی ریزەكانی گەل هەموو سەركەوتنەكان بەدیدێن.. 

لەرۆژی جەژنی كرێكاراندا تەئكید دەكەینەوە لەوەی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، پشتیوانی یەكێتیی ریزەكانی گەل و خەباتی كرێكارانە.. 

دووبارە پیرۆزبێت (1)ی ئایار، رۆژی جیهانی كرێكاران

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket