riklam

هۆکاری بومەلەرزەکەی شەوی رابردوو چییە؟

هەمەرەنگ 04:16 PM - 2020-04-30
.

.

پسپۆڕی جیۆلۆجیی لە بواری چینەكان و نیشتەنییەكان لە زانکۆی سەڵاحەدین هۆکاری بومەلەرزەکەی دوێنێ شەو کە چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ لێكترازانی ناخی زەمینی.

پڕۆفیسۆر دكتۆر. عەلی مەحمود سوورداشی زاناو پسپۆڕی جیۆلۆجیی لە بواری چینەكان و نیشتەنییەكان لە بەشی جیۆلۆجیای كۆلێژی زانست لە زانكۆی سەڵاحەدین لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەم شێوەیە شیكردنەوەیەكی زانستیی بۆ روودانی بوومەلەرزەی شەوی رابردوو كردووەو دەڵێت: بومەلەرزەكەی ئێوارەی 2020.4.29 ی ناوچەی بازیان - تەكیە لەسەر هێڵی لێكترازاوی ناسراو بە تاسلوجە – بازیان – چەمچەماڵ لە قووڵایی 12.5 كیلۆمەترو بە گوڕی 4.6 بە پێوەری رێختەردا روویدا، وە لە رووی زانستییەوە هۆكاری روودانی ئەو بوومەلەرزەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەمان هۆكاری روودانی بوومەلەرزەی پێشووی ناوچەی چەمچەماڵ و باشووری رۆژئاوای هەولێرو تەق تەق كە لە 2020.4.9 روویداو هەروەها ئەو بوومەلەرزەی لە رۆژی 2020.3.16 لە رۆژئاوای هەولێر لە ناوچەی گعێتل و بووشیتە و هەروەها ئەو بوومەلەرزەیەی كە لە ئەیلوولی ساڵی 1989 لە باكووری رۆژهەڵاتی (چەمچەماڵ) دا روویدا، ئا ئەم بوومەلەرزانە هەموویان لەسەر هەمان هێڵی بوومەلەرزەیی بوونە.

وتیشی: زیاتر لەوەش زنجیرە بوومەلەرزەی تۆماركراوی 1980.12.18 كە لە (تەق تەق و سلێمانی و چیای ئەزمەڕو نزیك میشراق و فەتحە لە باشووری مووسڵ) دا روویاندابوو بە هەمان هۆكاربووە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هۆكارەی كە ئاماژەی پێدەدەین بریتییە لە چالاكبوونی جووڵەی زەمینی زنجیرەیەك لێكترازانی ناخی زەمینی كە لە باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو باشووری رۆژئاوایەكەی درێژ بوونەتەوە و لە قوڵایی زەوی ئەو ناوچەیەدا، زۆنێكی شكست پێكدەهێنێت و لە رووی جێۆلۆجییەوە ئەو زۆنە دابەزیوەتە سەر چینێكی بنكەیی بنچینەیی ژێرەوەی خۆی كە لە بەردی گۆِراوو ئاگرینی لە ژێر چینە نیشتووەكانی چاخە جیۆلۆجییەكانی ناسراو بە (بالیۆزیك و میسۆزویك و سینوزویك) كە لە هەرێمی كوردستاندا ئەستووراییەكەی دەگاتە نزیكی 12 كیلۆمەتر، بۆیە لێرە بەدواوە، لەسەر ئاستی ئەو هێڵانە، بەڵام لەسەر رووی زەویدا، دەبێت ئەو ناوچەیە بە زۆنێكی چالاك ئەژمار بكرێت و لە كاتی بونیاتنانی هەر پڕۆژەیەكی ئەندازیاری ستراتیژی و گرنگ پێویستە تایبەتمەندێتی ئەو ناوچەیە لەبەر چاودا بگیرێت.

PUKmedia کەشناسی هەرێم

94973689_1687774214705929_2303272479876972544_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket