riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و لاھور شێخ جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی و ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 08:46 PM - 2020-04-29
.

.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و لاھور شێخ جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ھاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29-4-2020 له‌ شاری سلێمانی  كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ھاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و  به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی- یان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كوردستان،عێراق و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌كان.

كۆبوونه‌وه‌ به‌وردی گفتوگۆی كرد له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتیی و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كانی دوای كۆنگره‌و كاركردنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان وه‌ك یه‌ك تیم له‌پێناو یه‌كێتیی و خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیان.

سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هاوڕابوون كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزولایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بدات و ڕۆڵی ئه‌رێنی خۆی بگێڕێ له‌ نه‌هێشتنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، جه‌ختیش كرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان له‌ڕێگای دانیشتن و دیالۆگ و گفتوگۆ، هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكییه‌كان گه‌وره‌بن قابیلی چاره‌سه‌رن له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.

تایبه‌ت به‌دۆخی مووچه‌و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، كۆبوونه‌وه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ نابێ مووچه‌و قووتی هاووڵاتیان تێكه‌ڵ به‌هیچ ململانێیه‌ك بكرێ، ئه‌ركیشه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی جدی و پێویست بنێ بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاونیشتمانیان.

PUKmedia ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket