riklam

بۆچی لامەركەزیەت؟

بیروڕا 04:01 PM - 2020-04-29
.

.

 چاك بەرێوەبردنی یەكەدارایی و  ئیدارییەكان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خەونی بەدینەهاتووی چەندین ساڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە،

دوور لە گەندەڵی و لە قۆرخكردنی دەسەڵات و بەهەدەردانی سامانی گشتی بە چاودێری حكومەتی مەركەزی  و تاقمێك لە خەڵكی شارەزا و بە ئەزموون یان كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوەكان بۆ زیاتری دڵنیایی لەو دەسەڵاتەی كە لە سەرەوە واتە وەزارەت  و دامەزراوە باڵاكانی تری حكومەت مەبەستمە 

شۆڕدەبێتەوە بۆ هەرێمێك یا پارێزگا و بەرێوەبەرایەتی و شارەوانی و فەرمانگەكانی تر بە پێ‌ ی یاسا  بەمە دەوترێت لامەركەزی، چونكە سیستەمی مەركەزی هیچ خێرێكی نەبەخشیوە بە كابینە یەك لە دوا یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان جگە لە هەڵچنینی قەیران لە دوای قەیران،

لەبەرامبەر دا سیستەمی لامەركەزی  دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت كە خەڵكی چاوەرێی دەكات  چونكە گواستنەوەی دەسەڵات بەهەرسێ‌ جۆرەكەیەوە یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری لە ئاستێكی كارگێری باڵاوە بۆ ئاستێكی كارگێری نزمتر ،

واتە وەرگرتنی دەسەڵاتی بریاردان و خەرجی و دارایی و بەبریارە كارگێرییەكانیشەوە  راستەوخۆ لە یەك پارێزگا یان بۆ چەند پارێزگایەك لە هەرێمێكی دیاری كراو یان پێكهێنانی هەرێمایەتی یان چەند هەرێمێك ئەزمونكردنی دیموكراسیەتە، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ مەركەز لە هەمان كاتیشدا لامەركەزیەت ( ناناوەندیبوون ) جۆرێك لە سەربەخۆی دارایی پێوە دیارە بەتایبەت لە ڕووی داراییەوە داهاتی ناگەرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و بەڵكو دەكرێت بۆ خزمەتی ئەو پارێزگایە خەرج بكرێت و كۆمەڵانی خەڵكی لێ ی سودمەند بن.

ئەگەر ئەم جۆری خۆبەرێوەبردنە لایەنی باشی هەیە لەهەمان كاتدا لایەنی خراپیشی هەیە،بەراورد بە سیستەمی مەركەزی پیادەكردنی سیستەمی لامەركەزی هەنگاوێكی باشترو تەندروستترە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی بەوەی كە دامەزراوەو  یەكە كارگێری و ئیداریەكان هەلی زیاتریان پێدەدرێت  ممارسەی دەسەڵات بكەن لە پێناو سودو بەرژەوەندی گشتی و چارەنوسی ئەو پرسانەی دێتە پێشیان وەڵامی یەكلاكەرەوەیان هەبێت،

سیستەمی لامەكەزی بۆ واقعی ئەمرۆی كوردستان  گونجاوترە وە پیویستیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و تەنانەت ئیداریشە كاردەكاتە سەر جومگە و یەكە ئیداریەكان و كێبركێی زیاتر دەخولقێنێ‌ لە سەر ئاستی هەرێمایەتی بێت یان چەند پارێزگایەك، وە هەروەها ئەم سیستەمی لامەركەزیە دەكرێت چارەسەر بێت بۆ بوژاندنەوەی كەرتی ئابوری و پتەوكردنی ژێرخانی ئابوری كە كە زۆرینەی گرفتەكانی لە خۆگرتووە ،

كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی  زیاتر برەو پێدەدات و كاربكاتە سەر لایەنەكانی تری ژیانی ئابوری و كۆمەلایەتی و  هۆشیاری زیاتری  تاك و كۆمەڵ بەرجەستە بكات چونكە بەربەستێكە بۆ رێگری كردن لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات،وە بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی تاك ڕەوانەی سەرانی ووڵات لە كاتێكدا ئەزمونی چەندین ساڵەی هەرێمی كوردستان بە ئێستاشەوە لەژێر سیستەمی مەركەزی دا چەندین بارگرانی بۆ حكومەت و كۆمەلانی خەڵكی دروست كردووە وڵات تا ڕادەی فاشلی لە ئیدارەدان لە ڕووی ئابوری و دارایی و كارگێری یەوە،

بە دیوەكانی تریشەوە ڕۆچووە، سەرباری ئەوانەش نایەكسانی لە پرۆژە خزمەتگوزاریەكان و خەرج كردنی بودجە بۆ پرۆژە جیاجیاكان لە نێوان پارێزگاكان بەراورد بە ناوەند و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی سیاسی و باڵادەست بوونی پارتێك یان ڕەوتێكی سیاسی ئەمە خراپی سیستەمی مەركەزی بووە كە تا ئێستا پەیرەوی لێدەكرێت ناڕەزایی بەدوای خۆی دا كێش كردووە.

پارێزەر نسار مستەفا

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket