riklam

گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەو نەوتەوە بەردەوامدەبێت

کوردستان 03:41 PM - 2020-04-29
.

.

وەفدی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لەگەڵ وەفدێكی باڵای حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیران، وە‌زیری نە‌وتی عیراق لەبارەی كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان بەغداو هەولێرو رێگاكانی چارەسەركردنیان گفتوگۆیان كرد.  

لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 29-4 لە‌بە‌غدا بەڕێوەچوو پاش تاووتوێكردنی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت كێشەی نەوت و بودجە، بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەكردنی رێوشوێنی چارەسەر كۆبوونەوەكان ئەمڕۆو سبەی هەر لە بەغدا لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوولا بەردەوام بن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket