لەدەباشان لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان.
لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك لە كارگێڕان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون ، دواین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان تاوتوێكران ، هەردوولا هاوڕابوون لەپێشخستنی پەیوەندییەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بەئاڕاستەی كۆدەنگی نیشتمانیی و ئیستقرای سیاسی وئابووری لەهەرێم لەپێناو دابینكردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ كۆمەڵانی خەڵك و دەستەبەركردنی مافەدەستوورییەكانی هەرێم .
هەر لەدیدارەكەدا یەكێتیی و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەپەرۆشەوە خستنەگەڕی هەوڵەكانیان خستەبەرباس بۆدابینكردنی بەشە بوددجەی هەرێم و تەئكیدكرایەوە كە پێویستە حكومەتی هەرێم رێگاچارەی خێرا بۆ دابینكردنی موچەو قوتی هاووڵاتیان بدۆزێتەوە.
هەروەك جەختیشكرایەوە لەسەر دابەزاندنی دەسەڵات بۆ یەكە كارگێڕییەكان و كارئاسانی زیاتر بۆ پارێزگاو ئیدارەكان بكرێت، لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی .
لەبەرامبەردا وەفدی میوان پیرۆزبایی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیان گەیاندە سەرۆكایەتی و سەركردایەتی نوێی یەكێتیی و ستایشی رۆڵی لەمێژینەی سەرۆك مام جەلال _ یان كرد لە بنیادنانی پەیوەندییەكی تەندروست و هاوسەنگ هەروەها سوپاسی لاهور شێخ جەنگی - یشیان كرد كە هاوكارو پشتیوان بووە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوانیان.
PUKmedia تایبەت
گوگڵ هاوخەمی بۆ بەغدا دەردەبڕێت
قەرەداغ.. پێشبڕكێی كتێب خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یادی 75 هەمین ساڵهی دامهزراندی كۆماری كوردستانه
بەفر سلێمانی سپی كرد
ساڵیادی PUKmedia پیرۆزه
دایكی مەزڵوم كۆبانێ كۆچی دوایی كرد
وهزیری پێشمهرگه پێشوازی له وهزیری بهرگری توركیا كرد
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
یاداشتی كۆتایی هەفتە
پیوکەی میدیا دەنگی پێشمەرگە
پڕۆژهی لامهركهزی بهڕێوهبردن و دارایی _ بۆچی ؟
كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان سەردانی مەڵبەندی دهۆك دەكەن
پیوكەی میدیا 18 ساڵ خزمەتكردن و پێشەنگی لەكاری رۆژنامەوانی ئەلكترۆنی كوردیدا
لیواچەتۆ PUKmedia :راستگۆیانە و بوێرانە روماڵ دەكات
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
ئەمڕۆ 22-1-2021 یادی 75 هەمین ساڵهی دامهزراندی كۆماری كوردستانه لهمهاباد، كه پێشهوا قازی محهمهد نزیكهی ساڵێك له&zwnj...