riklam

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان

ی.ن.ک‌‌ 03:24 PM - 2020-04-29
.

.

ئەمڕۆ وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی لەدەباشان كرد و لەلایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی پێشوازی لێكران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی رۆژنامەوانی هەردوولادا سەردانەكە بۆ پیرۆزبای هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی و لە كۆبونەوەكەشدا گفتوگۆ دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عیراق و ئاڵنگاریەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ كرا.

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

ئەمڕۆ چوارشەمە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد لە سلێمانی دەباشان.

ئامانجی سەردانەكە بۆ پیرۆزبایی بو لە ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێ.

لەو چوارچێوەیەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عیراق و ئاڵنگاریەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ كرا. پەیوەندیدار بەكاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی جەخت لەسەر دابینكردنی موچەو بژێوی ژیانی هاووڵاتیان كرایەوە. بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناش پەیڕەویكردنی رێنماییە تەندروستیەكان بە پێویست زانرا.

هاوكاتیش پەیوەست بەناوخۆی هەرێم، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا و هێزە سیاسیەكان بە گشتی و، هاوكاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەكیەكەی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم و بەستنی كۆبونەوەی لایەنەكان بەگرنگ زانرا.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەشدا، مەترسیەكانی داعش و جموجۆڵەكانیان لەسەر سنوری ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆكرا و تەئكید لەپاراستنی خەڵكی ئەو ناوچانە كرایەوە. 

یەكێتی نیشتمانی      بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket