riklam

هەرێم بە بەڵگەنامەی یاسایی وەڵامی بەغدا دەداتەوە

کوردستان 03:19 PM - 2020-04-29
.

.

لەبارەی نایاساییبوون و نادەستووریی بوونی بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەڵگەنامەی یاسایی وەڵامی حکومەتی عیراق دەداتەوەو دەیسەلمێنێت کە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانەو هاوکات میدیاکانی عیراق بە گرنگییەوە ئەم وەڵامنامەیەی حکومەتی هەرێم بڵاودەکەنەوە.

لە نامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە، دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەمینداریێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی کردووە، بە بەڵگەی یاسایی وەڵامی حکومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاساییبوون و نادەستووریی بوونی بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .

لە نامەکەدا  کە چەندین خشتەی لە گەڵ هاوپێچ کراوە ئاماژە بەوە دراوە کە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە کە هاوشانی مووچەخۆرانی دیکەی عیراق ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی گشتیدا ئەنجام دەدەن. 

 گرنگترین خاڵەکانی وەڵامنامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان :

•  بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نایاسایی و نادەستوورییە.

•  حکومەتی عیراق لە ساڵی 2019 پێشوەختە پارەی رادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە هەرێم بڕیوە.

• هەرچەندە پێشمەرگە بە پێیی دەستووری عیراق بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عیراق و رۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە شەڕی دژی تیرۆر بینیوە و قوربانییەکی زۆری داوە بەڵام تا ئێستا حکومەتی عیراف هیچ مووچە و شایستەیەکی دارایی بۆ پێشمەرگە خەرج نەکردووە. 

• حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا میوانداری زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و و ئاوارەی کردووە بەتایبەتی ئاوارەکانی پارێزگاکانی عیراق کە بە تەنیا بەرپرسیارێتی خەرجییەکانی لە ئەستۆگرتووە و حکومەتی عیراق لەم رووەوە هیچ هاوکارییەک و یارمەتییەکی پێشکەش نەکردووە .

• حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی بە سەرجەم ئەو زیانانەی هاوپێچ کردووە کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق لە 1963 تا 2003 بە هەرێمی کوردستانیان گەیاندووە کە دەکاتە بڕی ( 384.698.302.600 ) دۆلارە .

جێی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ میدیاکانی عیراق بە گرنگییەوە وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket