riklam

سیقه بە مانە ناكات

بابەتی گۆڕاو 01:49 PM - 2020-04-29
.

.

سیقه بە مانە ناكات

*ئەمانەی خوارەوە ئەگەر كراسی قورعانیش لەبەر بكەن ئینسان سیقەیان پێ ناكات.

–وەرزشكارێك ورگی ھەبێت.

–ئەو مەلایەی كە پەساپۆرتەكەی ڤیزای تایلاندی لەسەر بێت.

–سیاسەتبازێك دوو حزبی كردبێت.

–ئەو دكتۆرەی كە لە عانی فەحسكردنتدا بەڵغەمەكەی قووت دەدات.

–زەعیفەیەك لە شەش مانگدا زیاتر لە دوو سیمكارت بگۆڕێت.

–داتاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.

–ماستی مەڕی ئەو ماڵەی چوار قاز زیاتر ھیچیان نییە.

–وەعدی دوای پێكی سێھەم.

– ژینگەپارێزێك كوورەی داری ھەبێت.

–بەرگركارێكی مافی ئاژەڵان باوكی سەروپێچی بێت.

–كۆنگرەی ھیچ حزبێكی كوردی.

–دەلاكی چەپلەر.

–پاقلەیەكی كوردیی مێشی تیا نەبێت.

– ئەنجامی فەحسێكی تەواوی خوێن سێ ھەزار دیناری تێ چووبێت.

–سەركردەیەكی حەشد ناوی عوسمان بێت.

–حكومەتێك مەعاش قەرزار بێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket