چۆن ئۆتۆمبێل لەتیشكی خۆری هاوین بپارێزین؟
هەمەرەنگ 08:48 PM - 2020-04-28.
گومانی تێدایە نییە راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی چەندین سەعات لەبەر تیشكی خۆر كە لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەر ئۆتۆمبێل دەكەوێت و زیانێكی زۆری بەردەكەوێت.
ئەم زیانەش تەنها هەیكەلی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە ناگرێتەوە، بەڵكو زیان لەهەندێك لەبەشەكانی ناوەوەش دەدات، لەبەرئەوەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەبەر تیشكی خۆری هاوین پلەی گەرمای تەنی ئۆتۆمبێلەكە بەرز دەكاتەوە و لەكاتە زۆر گەرمەكاندا دەگاتە نزیكەی (90) پلەی سیلیزی، بەدڵنیاییەوە زیانەكانیش تەنها بەشی دەرەوە ناگرێتەوە، بەڵكو ئەو پلە گەرمە بەرزە زیان لەبەشەكانی ناوەوەی ئۆتۆمبێل دەدات.
ئەم چەند رێنماییە جێبەجێ بكەو ئۆتۆمبێلەكەت لەتیشكی خۆری هاوین بپارێزە:
1 - هەمیشە هەوڵبدە لەهاویندا ئۆتۆمبێلەكەت لەگەراجی داخراو پارك بكەیت، یان لەشوێنێك كە سێبەر بێت، بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لەتیشكی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزیت، كە بەتێپەڕبوونی كات ڕوپۆشی بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكەت، دووچاری حاڵەتی وشكبوونەوە و درزبردن دەكات.
2 – هەمیشە ئۆتۆمبێلەكەت لەكاتی پارككردندا بەچادر دابپۆشە، بۆئەوەی بۆیاخ و هەیكەلی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لەگەرما و تیشكی زیانبەخشی خۆر بپارێزێت، لەهەمان كاتدا چادرەكە ڕێگریی لەچوونە ناوەوەی تیشكی خۆر لەڕێگەی جامەكانی ئۆتۆمبێلەكە بۆ داشبۆرد و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دەكات.
3 – بەرگ بۆ كۆشنەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابنێ، بەتایبەتی كوشنی "جلد"، بۆئەوەی تیشكی خۆر دووچاری خراپبوون و درزیان نەكات، هاوكات بەرگەكە ڕێگریی لەزیاد گەرمبوونی كوشنەكانیش دەكات.
4 – هەوڵبدە لەوەرزی هاویندا زیاتر ئۆتۆمبێلەكەت بشۆیت، بۆئەوەی پلەی گەرماكەی نزم ببێتەوە و هاوكات لەپیسیو گەردو تۆزیش پاك دەبێتەوە، وەك ئاشكرایە مانەوەی پیسی و قۆڕ بەبەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێل بەتێپەڕبوونی كات كاریگەریی لەسەر هەیكەلی دەرەوەی ئۆتۆمبێل دەبێت دوچاری ژەنگ و داخورانی دەكات.
5 – لەوەرزی هاویندا بەشێوەیەكی رێكخراو و چەند جارێك پۆڵیشی ئۆتۆمبێلەكەت بكە، واكسی پۆلیشەكە چینێكی زیادە لەسەر بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكەت دروستدەكات و پارێزگاری لەبۆیاخ و هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە دەكات، لەزیانی تیشكی خۆر.
6 – هەمیشە رێژەی هەوای تایەكانی ئۆتۆمبێلەكەت چیك بكەو دڵنیاببەرەوە كە هەواكە كەم نییە، لەبەرەوەی هەوای كەمو فشاری نزمی تایەكان لەگەرمای هاویندا لەكاتی شۆفێریكردن دەبێتە هۆی تەقینی تایەكە، هاوكات گەرمای هاوین كاریگەریی لەسەر تایەكان دەبێت و فشارەكەیان كەم دەكاتەوە، بۆیە بەردەوام لەهاویندا چێكی فشارو ڕادەی هەوای تایەكان چێك بكە.
PUKmedia ئا/ فوئاد هەورامی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25