riklam

پشده‌ر.. له‌ سبه‌ینێوه‌ مه‌رزی كێلێ ده‌كرێته‌وه‌

ئابوری 04:18 PM - 2020-04-28
.

.

له‌رۆژی 29 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ مه‌رزی ناره‌سمی كێلێ له‌سنووری قه‌زای پشده‌ر بۆ به‌رده‌وامی ئاڵوگۆری بازرگانی ده‌كرێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 24ی شوباتی ئه‌مساڵ له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بریاری داخستنی مه‌رزی كێلێی دا له‌سنووری قه‌زای پشده‌ر ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم بریاریدا له‌رۆژی 29ی ئه‌م مانگه‌وه‌ جموجۆڵی بازرگانی له‌مه‌رزی كێلێ وه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

مه‌رزی كێلێ یه‌كێ له‌خاڵه‌ سنووریه‌ گرنگه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌و رۆژانه‌ نزیكه‌ی سێ سه‌دو په‌نجا ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌رێگه‌ی ئه‌و مه‌رزه‌وه‌ هاورده‌ی كه‌ل وپه‌لی جۆراو جۆر ده‌كه‌ن بۆناو خاكی هه‌رێم.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - قه‌ڵادزێ

 

4577575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket