له‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بنه‌مای لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری بۆچی؟
بیروڕا 04:11 PM - 2020-04-28.
له‌مێژه وتراوه كه هه‌ركات ئیداره‌یه‌كی به‌هێز و تۆكمه و به پلان هه‌بێت هه‌میشه كار‌و پڕۆژه و ئومێده‌كانیش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنن و هه‌موانیش له‌ساییه‌دا ده‌حه‌وێنه‌وه.گرنگترین كار و بواری كاركردن و ئیداره‌دان و حوكمڕانی بریتیه له چۆنێتی ئیداره‌دان و هه‌ڵبژاردنی باشترین جۆره‌كانی ئیداره به‌پێی قۆناغه‌كانی ژیان و گوزه‌ران و به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كاره‌ساته سروشتیه‌كان و هتد بۆ وڵات و كۆمه‌ڵگاكان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دووجۆر له سیسته‌می ئیداره‌دان له‌مێژه‌وه هه‌بون و داهێنراوی مرۆڤه‌كان بون كه بریتین له :
سیسته‌می مه‌ركه‌زی: كۆنترین جۆره‌كانی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌بردنه له‌مێژوودا كه مرۆڤ پیاده‌ی كردوه، له‌م جۆره سیسته‌مه‌دا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و بڕیار و ڕێنمایی و پلانه‌كان له‌لایه‌ن مه‌ركه‌زه‌وه داده‌نرێت و ده‌رده‌كرێن و پێویستیشه له‌سه‌ر هه‌موان وه‌كو یه‌ك جێبه‌جێی بكه‌ن ،و ناوه‌ندی بڕیاردان یه‌كه و زۆر جارانیش پێكدێت له‌كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچوكی ده‌ستڕۆیشتوو یان ته‌نانه‌ت له سیسته‌مه حوكمڕانیه تاكڕه‌وه‌كان یان خێزانی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه له ده‌ستی گروپێكی بچوكی تاك ئاینی یان مه‌زهه‌بی یان خێزان و گروپ یان تاكه كه‌سێكدا. ئیدی به‌شێوه‌یكی توند و به‌هێز و له‌ژێر چاودێریه‌كی توندا بڕیاره‌كان ده‌درێت،به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ناوچه و هه‌رێم و تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌كان ڕه‌چاوبكرێت یان ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری ئه‌و ناوچانه حسابیان بۆ بكرێت،له‌مجۆره سیسته‌مه‌دا بیرۆكراسیه‌تی بێزاركه‌ر و خراپ ده‌بێته ڕێگری پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كان و زۆرجاران گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانه مرۆیی و مادی و سروشتیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه،گیانی هاندان و داهێنان ده‌مرێنرێت. سیسته‌مێكی داخراوه و ئازادی كار و بڕیاردانی تیادا قه‌تیسكراوه ،له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه و به‌هۆی فراوانبوون و گه‌شه‌ی ناوچه‌كان و زیادی بوونی ژماره‌ی دانیشتوان و گۆڕانكاریه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان و زیادبوونی ململانێ و جه‌نگه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كان و ڕوودانی كاره‌ساته سروشتیه ماڵوێرانكه‌رو كاولكاریه‌كان له‌جیهاندا،مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ناچاربوون واز له هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه و هه‌رێمه‌كان و ناوه‌ندی بڕیار به‌ته‌نها له یه‌ك جێگه و پایته‌ختی وڵات‌دا نه‌مێنێته‌وه. بۆیه په‌نایان برده به‌ر جۆری دووه‌می سیسته‌می ئیداری كه بریتیه له:
سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی : ئه‌م سیسته‌مه‌ش له‌دوای سیسته‌می مه‌ركه‌زیه‌وه داهات و پیاده كراوه له‌لایه‌ن زۆرێك له‌وڵاتان و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌كانه‌وه هه‌ر له كۆنه‌وه تاكو ئێستا له‌سه‌ر شێوازی ((ئۆتۆنۆمی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و فیدڕاڵی و كۆنفیدڕاڵیش))،كه مه‌به‌ست لێی گه‌شه‌كردنی ناوچه‌یی ،یان هه‌رێمایه‌تیه‌كی دیاریكراوه.دوور له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی. له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه ده‌بێته هۆی جێگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی ئابوری.چونكه له‌م سیسته‌مه‌دا به‌شێكی زۆر له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ند ده‌درێته ناوچه‌كان و ئاسته‌كانی خواره‌وه و ئه‌وان ده‌توانن له‌سنوری جوگرافیای دیاریكراوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندا كار و چالاكی و بڕیاری پێویست بده‌ن.
جۆره‌كانی لامه‌ركه‌زیه‌ت:
لامه‌ركه‌زیه‌تی ئینگلیزی : ده‌سه‌ڵاته لامه‌ركه‌زیه‌كان دیاریده‌كرێن و ئیتر بۆیان نیه زیاده‌ڕه‌وی بكه‌ن.
لامه‌ركه‌زیه‌تی فه‌ڕه‌نسی: ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمایه‌تیه‌كان دیاریده‌كرێن و چاودێریكردنیش له‌لایه‌ن مه‌ركه‌زه‌وه ده‌كرێت.
له‌م جۆره‌ی سیسته‌مه گه‌لێك سیفاتی باشی هه‌یه له‌وانه:
ڕۆتین و بیرۆكراسیه‌تی خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه. و ده‌بێته هۆی زوو ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كان چونكه پانتایی و فراوانی كه‌متر ده‌بێته‌وه به به‌راوورد به پانتایی سه‌رجه‌م وڵاته‌كه.
خه‌رجی ناپێویست كه‌م ده‌كاته‌وه.چونكه ڕێگاكان و دووریه‌كان له‌ناوه‌ندی بڕیاره‌وه زۆر كه‌مده‌بێته‌وه وئیدی خه‌رجیه ناپێویستیه‌كانی هاتوچۆو مه‌ترسیه‌كانی ڕێگاو هۆكاره‌كانی هاتوچۆكردنیش كه‌م ده‌بێته‌وه هه‌م سه‌رمایه‌ی مادی و گیانیش به‌دوور ده‌بن له‌هه‌ده‌ردان و له‌ده‌ستچوون.
به‌خێرایی ده‌توانرێت بڕیار بدرێت.چونكه ناوه‌ندی بڕیار زۆر نزیكتره له جێگه‌ی كێشه و گرفته‌كان و داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان وله‌نزیكه‌وه هه‌ست به ئاسه‌واره خراپه‌كانی ده‌كات و هه‌ربۆیه‌ش زوو به‌زوو ده‌كه‌وێته خۆ بۆ چاۆه‌سه‌ركردنیان.
هه‌ست به گیانی لێپرسراوێتی زیاتر ده‌كرێت.به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لێپرسراوانی ئیداری دانیشتوی ناوچه‌كه‌ی خۆیانن و زێدی باوباپیرانیانه،زیاتر هه‌ست به لێپرسراوێتی ده‌كه‌ن له ئیداره و ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كاندا و دڵسۆزی و كارامه‌یی زیاتر ده‌نوێنن.
بڕیاره‌كان تاڕاده‌یه‌ك ڕاست و دروستن.به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاربه‌ده‌ستان بۆخۆیان به‌شێكن له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و نه‌وه‌كانیانه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستودروست بڕیاره‌كان بده‌ن و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاقم و گروپ و بنه‌ماڵه و ده‌ستڕۆیشتوه‌كان.و كاریگه‌ری خراپی هه‌ندێك بڕیاریش كه‌م ده‌بێت به‌هۆی به‌رته‌سكی جوگرافیای چالاكیه‌كان.
گیانی هاندان و پێشبڕكێ زیاد ده‌كات بۆ خزمه‌تكردن. و ده‌بێته هۆی زیاتر ڕێكخستنی ئیشوكاره‌كان،چونكه هه‌موان هه‌ستده‌كه‌ن كه ئه‌ركێكی گه‌وره و پیرۆزیان له‌سه‌ر شانه له به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌یاندا و هه‌موان ده‌كه‌ونه خۆ بۆ هه‌رچی زۆرتر و باشتره كار و خزمه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو بۆئه‌وه‌ی ململانێ و پێشبڕكێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێم و ناوچه‌كانی تردا.
هاوسه‌نگی له دادپه‌روه‌ریدا دێته ئاراوه.له‌م سیسته‌مه‌دا هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری له بڕیاره‌كاندا زیاتر ده‌بێت،چونكه هه‌موان خۆیان به‌به‌شێك له ناوه‌ندی بڕیار داده‌نێن و هه‌موانیش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌خه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه ،به‌به‌راوورد به سیسته‌می مه‌ركه‌زی كه هه‌ندێك جار له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌یه‌ك یان هه‌رێمێك هه‌ندێك بڕیار ده‌ده‌ن كه ناهاوسه‌نگ و نادادپه‌روه‌رانه ده‌بێت له‌ڕووی ئیداری و دابه‌شكردنی داهات و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه.
ئازادی له بڕیاردان و دیموكراسیه‌تدا زیاتر ده‌بێت.چونكه پانتاییه‌كی زیاتر هه‌یه بۆ به‌شداریكردنی هه‌موو لێپرسراوه‌كانی ئاستی خواره‌وه له بڕیاردان و گفتوگۆكاندا ،نه‌ك وه‌ك سیسته‌می مه‌ركه‌زی كه ته‌نها ده‌سته‌یه‌كی بچوك بڕیارده‌ده‌ن له‌دوره‌وه و هیچ پانتایه‌ك بۆ وه‌رگرتنی ڕاوبۆچه‌نی هه‌رێم و ناوچه دووره ده‌سته‌كان نامێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه سیسته‌می لامه‌ركه‌زیه‌تیش وه‌كو هه‌موو داهێنانه‌كانی مرۆڤ بێ كه‌موكوڕی نیه،له‌وانه‌ش:
به‌هۆی زۆری ناوه‌ندی بڕیاره‌وه ،تێكچڕژان و پێكداچوون و شڵه‌ژانی ئیداری ڕووده‌دات.
پڕۆسه‌ی به‌دواداچوون كه‌موكوڕی تیادا دروست ده‌بێت له‌لایه‌ن مه‌ركه‌زه‌وه.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌ركه‌ز وه‌كو حكومه‌تی ناوه‌ندی لاواز ده‌بن.
جۆره دابڕانێكیش له‌نێوان هه‌رێم و ناوچه جیاوازه‌كانی وڵات‌دا دروست ده‌بێت.
به‌ڵام باشیه‌كانی زۆرتر و كاریگه‌رترن، هه‌ربۆیه ئه‌م جۆره سیسته‌مه ئیداری و داراییه له‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بۆته زه‌روره‌تێكی حه‌تمی و ده‌كرێت گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت پیاده بكرێت به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سیاسی و دارایی و ئابوری و ته‌ندروستی و ئه‌منیانه‌ی كه‌ڕوویان له‌ته‌واوی جیهان و ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كردوه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وت و وه‌ستانی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی پیشه‌زسای لای زلهێزه‌كان و توندبونه‌وه‌ی ململانێكانیان.كه پێكه‌وه هه‌موانیان بونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داهات و كه‌می بودجه و په‌نابردنه به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجیه ناپێویسته‌كان و گرتنه به‌ری ڕێكاره‌كانی سكهه‌ڵگوشین وده‌ستبردن بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی و ڕاوه‌ستانی بازرگانی كه‌لوپه‌له ته‌واوكاریه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هتد.
هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی گه‌لێك هۆكاره‌وه قه‌یرانه‌كه‌ی له‌سه‌ر زۆر توندتر بوه له‌وانه:
له‌لایه‌ك كێشه و گرفته سیاسی و دارایی و ئه‌منی و ته‌ندروستیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هێشتا به‌شێك و هه‌رێمێكه له ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، خاوه‌نی سیاده و سه‌روه‌ری خۆی نیه و ناتوانێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی خاوه‌ن سه‌روریی ناوچه‌كه و دونیاشدا مامه‌ڵه بكات بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی،به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچیان وه‌كو خۆی پابه‌ند نین به ماده و به‌نده‌كانی ده‌ستوره‌وه.
له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی نه‌وت فرۆشتن و ئابوری سه‌ربه‌خۆوه قه‌یرانه‌كان توندتر بوون له‌ساڵی 2015وه.به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزێكی 27 ملیار دۆلاری كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه.
له‌هه‌رێمی كوردستاندا سیسته‌مێكی ئیداری و دارایی مه‌ركه‌زی پیاده ده‌كرێت كه بۆته هۆی ناهاوسه‌نگی له داهات و پڕۆه‌كان و نادادپه‌روه‌ری بڵاوكردۆته‌وه.
ئیداره و حوكمڕانیه‌كی ساغڵه‌م و ته‌ندروست و ڕاشد و خه‌مخۆریش نه‌بوه له كوردستاندا.
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی مادی و مرۆیی و سروشتی وڵات پیاده كراوه.به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا و ڕێنماییه ئیداری و داراییه‌كان تایبه‌ت به گومرك وباج و داهاته ناوخۆییه‌كانی تر و ناشه‌فافیه‌ت تیایاندا.
بۆیه گه‌ره‌كه بۆ خۆ پارێزی و ڕزگاركبوون له‌م دۆخه مه‌ترسیدار و قه‌یراناوی و چه‌قبه‌ستوه‌ی هه‌رێم كه ڕه‌نگه چه‌ندین ساڵی تر درێژه بكێشێت به‌دوای ڕێگاچاره‌كاندا بگه‌ڕێن له:
پیاده‌كردنی سیسته‌می ئیداری و دارایی لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌م قۆناغه‌دا.و هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆخۆی:
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان//ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن//پارێزگار و داموده‌زگا حكومیه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری//دادگاوداواكاری گشتی كاری حكومه‌تی خۆجێیه‌كان ڕابپه‌ڕێنن.
به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌وره‌ترین سوودو قازانجی هاوڵاتیانی ناوچه و پارێزگاكانی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن له:
دابینكردنی داهاتی پێویست به‌هاوكاری حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد.
دابینكردنی مانگانه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجیه پێویسته‌كان بۆ پڕۆژه ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریه‌كان.
پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایش.
كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه ناپێویستیه‌كان .
پیاده‌كردنی شه‌فافیه‌ت له‌داهات و خه‌رجیه‌كاندا و دووركه‌وتنه‌وه له گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت .
بكه‌ونه خۆ بۆ كاری پێكه‌وه‌یی به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك به‌رنامه و یه‌ك گوتار وه‌ك یه‌ك تیمی حوكمڕانی.و دووركه‌وتنه‌وه له ململانێی ته‌سكی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و كۆمپانیا‌و ده‌ستڕۆیشتوه‌كان.
تا سه‌رده‌كه‌وین به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا و قه‌یرانه‌دا و وڵات و گه‌له‌كه‌مان ڕزگاریان ده‌بێت و ده‌گه‌نه كه‌ناری ئارامی.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موان زیانی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت و هه‌ژارتر و برسیتی تر و بێكار و نه‌خوێندوارتر ده‌بن، مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵات و مان و بوونی هه‌رێمه‌كه‌مان دروست ده‌بێت و كۆمه‌ڵگاكه‌شمان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت و ڕووبه‌ڕووی لێكهه‌ڵوه‌شانی خێزان و زیادبونی تاوانه‌كان و كوشتوبڕو نائارامی و نائه‌منیه‌تی زیاتر ده‌چێت و ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 30 ساڵی حوكمڕانی خۆماڵیدا وه‌ده‌ستمان هێناوه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین.لێپرسراوێتیه‌كه‌شی به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاداران و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی حكومه‌ت وحیزبه‌كاندا ده‌بێت به‌بێ جیاوازی.و مێژووش ئه‌وكات به‌زه‌یی به‌هیچ كه‌سدا نایه‌ته‌وه و جارێكی تریش ڕۆژگاره ڕه‌ش و سه‌ختی داگیركاری و قاتوقڕكردنه‌كانی ڕابووردومان له‌به‌رامبه‌ردا پیاده ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25