riklam

داوای بانگهێشتکردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان دەكرێت

ئابوری 10:41 AM - 2020-04-28
.

.

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن پێویسته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ كه‌ ژماره‌مان 11 په‌رله‌مانتاره‌ نوسراومان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانمان كردوه‌.

وتیشی: ناكرێت له‌بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران دواكه‌وتووه‌، په‌رله‌مان بێ هه‌ڵوێست بێت، بۆیه‌ داوامان كردوه‌ كه‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت، له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌.

زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ مووچه‌ی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شنه‌كراوه‌و به‌وهۆكاره‌شه‌وه‌ مووچه‌خۆران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن .

ئه‌مه‌ش له‌كاتكێدایه‌، كارمه‌ندانی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ته‌ندروستی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاندوه‌و نه‌چوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.


PUKmedia / دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket