هه‌نگخۆره له‌هه‌رێمی كوردستان زیادبووه
ریپۆرتاژ 10:06 AM - 2020-04-28.
كه‌نه‌سمه ،هه‌نگه‌چنه ،ڕه‌نگڕێژه،كولكولی ،ڕه‌نگاڵه ، هه‌نگخۆركه ، عه‌ینه‌مه‌ل ، مه‌له‌سه‌وزه ئه‌مانه هه‌موو ناوی ئه‌م باڵنده سه‌وز و سورو ڕه‌نگینه‌یه كه خاوه‌نی جوانیه‌كی تایبه‌ته و هه‌ندێك كات واده‌كات مرۆڤه‌كان تێڕوانینێكی به‌سۆز وتایبه‌تیان بۆی هه‌بێت .
به زمانی عه‌ره‌بی (الوروار ، القارور ، القرقر ، طیر المطر،طیر الجنه) ی پێده‌وترێ وه به زمانی ئینگلیزی (bee eater) ی پێ ده‌وترێت و سه‌ر به خێزانی (Meropidae)یه خاوه‌نی ده‌نوكێكی درێژ و قه‌باره‌ی مامناوه‌ند و ڕه‌نگاو ڕه‌نگه چاوی سور یان پرته‌قاڵیه و به زۆری به‌توڕییه‌كه‌ی ناسراوه ،به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆراكی له‌سه‌ر هه‌نگه وه زه‌رده‌واڵه و مێروه باڵداره‌كانی تریش ده‌خوات .
ئه‌م باڵنده‌یه زیاتر له بیست و حه‌وت 27 جۆر ( species)ی جیاوازی هه‌یه و له‌كیشوه‌ره‌كانی ئه‌فریقا و ئاسیا و خوارووی ئه‌وروپا و به‌شێ له ئوستوڕاڵیا ده‌ژی ،به‌شێوه‌یه‌كی كۆچه‌ری واته له وڵاتێ بۆ وڵاتێكی دی كۆچ ده‌كات به پێی وه‌رزه‌كان ،له هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌ڕاستی مانگی سێ دێت و تاكوو مانگی نۆ ده‌مێنێته‌وه .
* ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و باسكردنه له‌م باڵنده‌یه ئه‌وه‌یه كه گه‌لێ جار ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندنی گه‌وره له كه‌رتی هه‌نگداری ،ئه‌ویش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م باڵنده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌نگ به‌كارده‌یه‌نێت وه‌كوو ژه‌می ڕۆژانه‌ی خۆی وه ڕێژه‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌ماشێته‌وه ،به‌شێوه‌یه‌می زیره‌كانه به ده‌نووك هه‌نگه‌كه ده‌گرێ و خۆی له چزوو ژه‌هره‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات پاشان قوتی ده‌دات ،هه‌ندێ له سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌م باڵنده‌یه توانای هه‌یه ٢٥٠هه‌نگ بخوا له ڕۆژێكدا .
ئه‌مه بێت له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه به‌هێزه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌ته‌واوه‌تی هه‌نگه‌كان به‌ند ده‌كات له‌ناو شاره‌كانیان و هه‌نگه‌كان له‌ترسی ئه‌وان نا‌وێرن بچنه ده‌ره‌وه و به‌كاری ڕۆژانه‌یان هه‌ستن .
هه‌روه‌ها زیاتریش له‌وه كه شاژنی هه‌نگ(الملكه) له كاتی پوره (شه‌ڵخه) دان یاخود فڕینی پێش هاوسه‌رگیری و كاتی هاوسه‌رگیری دێته ده‌ره‌وه له‌ئه‌گه‌ری له‌ناوچوندایه به‌هۆی ئه‌م باڵنده‌یه وه‌له‌ناوچونی هه‌ر شاژنێكیش هاو واتایه له‌گه‌ڵ له‌ناوچونی یه‌ك شاره هه‌نگی ته‌واو .
ئه‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه وای كردوه كه هه‌نگه‌وانان ڕقێكی زۆریان لێی هه‌بێت و زۆرجار هه‌وڵی كوشتن و له‌ناوبردنی بده‌ن كه ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی كارێكی مه‌ترسی داره بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م باڵنده‌یه له سروشت ،به‌ڵام وازلێهێنان و وێڵ كردنیشی به‌ناوی پاراستنی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی ( environmental balance)مه‌ترسیدارتره بۆ كه‌رتی ئابوری وڵات و داهاتی تاكه كه‌سیش ،له هه‌مانكاتدا مانه‌وه‌ی هه‌نگه‌كانیش ده‌كاته ژێر نیشانه‌ی پرسیار كه به‌راورد به‌م باڵنده‌یه هه‌نگ زۆر پێویست تره بۆ ژیگه و جۆرایه‌تی ( diversity ) ،بۆیه پێویسته مانه‌وه‌ی ئه‌م باڵندانه به ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار زۆر سنوردار بكرێت ، له‌كاتێكدا كه كوردستان به جۆری باشی هه‌نگوین به‌ناوبانگه و هه‌نگداریش كاری زۆرێك له هاونیشتیمانیانه .
شێوازه‌كانی خۆپاراستن له‌م باڵنده‌یه (بۆ هه‌نگه‌وانان)
١-ده‌كرێ به چه‌كی ڕاو بكوژرێن
٢-به‌هۆی كۆلاره یان داهۆڵ دور بخرێنه‌وه
٣-به‌هۆی تۆڕ له به‌رده‌م هه‌نگه‌ڵانه‌كان بگیرێن
٤-به‌هۆی سیكۆتین ڕۆكردن له‌سه‌ر شوێنی نیشتنه‌وه‌یان بگیرێن
٥-به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیایی كه كۆمه‌ڵ كوژیان ده‌كات (له‌كاتی زۆر پێویستا به‌كار دێ )
تب/ورده‌كاری شێوازی كوشتن‌یان بڵاو ناكه‌مه‌وه له‌به‌ر پاراستنیان .
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ...
١-له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا ئه‌م باڵنده‌یه به‌م شێوه زۆره‌ی ئه‌مساڵ(٢٠٢٠) نه‌بینراوه ،ئه‌مه‌ش پێده‌چێت بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه جوڵه‌ی مرۆڤ و پیسكردنی ژینگه به هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی كۆرۆناڤایرۆس زۆر كه‌مبۆته‌وه.
٢-له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها قسه به‌و كه‌سانه ده‌گوترێت و ڕه‌خنه‌باران ده‌كرێن كه ده‌یانكوژن ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌مانه بونه‌ته هۆی چ زیان گه‌یاندنێك .
٣-زیاد بوونی ئه‌م باڵندانه به‌شێوه‌یه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌ر زۆر زیان به‌دوای خۆی دێنێت ، هه‌روه‌كوو چۆن (سون و كولله) پێویسته ساڵانه ڕێژه‌یان سنوردار بكرێ ئه‌مانیش هه‌ر وان ،ئه‌وه‌ش ئیشی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره .
٤-بێگومان ئه‌م باڵندانه سودی خۆیشیان هه‌یه و بێ سوود نین ،بۆ نمونه خواردنی به‌شێكی باش له مێروه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌یان .
ئاماده‌كردنی / جوتیار مه‌هدی /ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی
PUKmedia به‌سوپاسه‌وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25