riklam

بەرهەمی سەدەیەك لەمەوبەری میلۆدی كوردی بڵاودەكرێتەوە

ئەدەب وهونەر 10:46 PM - 2020-04-27
.

.

لەم رۆژانەدا چاپێكی نوێی ناوازەی میلۆدییە كوردییەكان بڵاوكرایەوە كە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ پتر لە سەدەیەك لەمەوبەر. 

د.كارزان محەمەد لەوبارەیەوە بە PUKmediaی راگەیاند: لەماوەی سەرقاڵبوونم بەگەڕان بۆ بەرهەمە بزرەكانی كوردناسان، ئەلبومێكی ناوازەی هونەرمەند (ئارچیماندرایت كۆمیتاس)م دەستكەوت كە (13) نۆتەی میوزیكی كوردی لەخۆگرتووەو ساڵی (1903ز) لە مۆسكۆ چاپ كراوە.

 دەشڵێت: دوای هەڵسەنگاندنی ئەم نۆتە میوزیكییانە لەلایەن مامۆستا سەڵاح رەئوفی مۆسیقارەوە، بەشێوەی ئەلبوم سەرلەنوێ بڵاومكردەوە، جێی دەستخۆشیە كە (تەحسین قادر) و رێكخراوی ئازادبوون ئەركی چاپی گرتۆتە ئەستۆ.

شایانی باسە ئارچیماندرایت كۆمیتاس هونەرمەندێكی ناسراوی ئەرمەنیە ساڵی (1869ز) لە (كوتاهیە)ی بن دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە دایكبووە. ساڵی (1896) بەشێوەیەكی ئەكادیمی دەربارەی میوزیكی كوردی خوێندویەتی, ساڵی (1935ز) كۆچی دواییكردوەو لە ئەرمەنستان بەخاك سپێردراوە، چەندین ناوەندو دامەزراوەی میوزیك وەك رێزلێنانێ بەناوی ئەم هونەرمەندەوە ناوزەد كراوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket