riklam

نەتەوەیەكگرتوەكان لەبارەی توندوتیژی خێزانی لەعیراق هۆشداری دەدات

ژنان‌ 09:53 PM - 2020-04-27
.

.

نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لەپەرلەمانی عیراق دەكات كە پەلە بكات لەتێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی بەهۆی چەندین راپۆرت كە تێیدا نیگەرانی دەربارەی بەرزبونەوەی ئاستی توندوتیژیەكان لەسەر بنەمای جۆری رەگەزو توندوتیژی خێزانییەكان لەسەرتاسەری وڵاتدا پیشاندەدات، بەتایبەتیش لەدوای ئەو گرژییە خێزانیەی كە هاتۆتە كایەوەو مانەوە لەماڵەوە بەهۆی پەتای (كۆڤید- ١٩) وە.

نوسینگەكانی سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان ( UNFPA) و كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان ( OHCHR ) و یونیسیف (UNICEF)و دەستەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەكسانی جێندەرو بەتواناكردنی ژنان ( UN Women ) نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە عیراقدا لە بەرامبەر بەرزبونەوەی ژمارەی كەیسەكانی توندوتیژی خێزانی لە ماوەی سەرهەڵدانی پەتای (كۆڤید- ١٩) دا.

لە هەفتەی رابردودا چەندین راپۆڕتی جیا دەركەوتن دەربارەی دەستدرێژی سێكسیكردنە سەر ژنێكی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەرو سوتان و خۆسوتاندن و هەروەها برینداركردنی خود و ئازاربەخۆگەیاندن بەهۆی مامەڵەی خراپ لەلایەن هاوسەرەكانەوە و گێچەڵی سێكسی بۆ سەر نەوجەوانان و خۆكوشتن بەهۆی توندوتیژیی خێزانی و چەندین تاوانی تر. ئەم جۆرە تاوانانەش دەبن بە زەگیكی مەترسیدار بۆ پێویستی لەلەخۆگرتنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی لە عیراقدا.

نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە دەسەڵاتەكانی عیراق دەكات بۆ زامنكردنی ئەوەی كە دەستدرێژیكەران لەلایەن سیستەمی دادوەریەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، لەگەڵ كاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزاریی هێڵی گەرم و ئینتەرنێت و هەروەها پاڵپشتی زیاتری رۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كردنەوەی دەرگاكانی شەڵتەرەكانی ژنان لەسەر پشت بۆ ئەو ژنانەی كە لەمجۆرە توندوتیژیانە رادەكەن، هەروەها سزادانی ئەنجامدەرانی هەر جۆرە توندوتیژییەك لەسەر بنەمای جێندەر.

هەروەك ئەنتۆنیۆ گۆترێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت: زۆرێك لە ژنان كە بەهۆكاری پەتای (كۆڤید- ١٩) لەماڵەوەن دووچاری توندوتیژی دەبنەوە لەكاتێكدا كە پێویست دەكات زیاتر پارێزراوبن لەنێو ماڵەكانیاندا: بۆیە ئەمرۆ داوای ئاشتەوایی لەنێو ماڵەكاندا دەكەم لەسەرتاسەری جیهاندا. هەروەها داواش لە حكومەتەكان دەكەم كە سەلامەتیی ژنان بكەن بە پێشینەی كارەكانیان لە بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەدا.

بۆیە ئێمەش داواكاریەكەی ئەمینداری گشتی دووبارە دەكەینەوەو داواش لە دەسەڵاتەكانی عیراقی دەكەین كە پێشنۆرە بدەن بە ژنان و منداڵان وەك بەشێك لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆڤید- ١٩.

لەخۆگرتنی یاسایەك لەسەر توندوتیژی خێزانیش هاوكاردەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی كەوا ئەنجامدەرانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە عیراق لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت هەوەك بینیمان كە ئەو كەسانەی لە ڕابردویەكی نزیكدا تاوانی قێزەوەنان ئەنجامداوە ئێستا لێپێچینەوەیان لەگاڵدا دەكرێت.

توندوتیژی لەدژی ژنان و كچان تاوانێكەو نابێت بەبێ سزادان تێپەڕێت، وە ژنان و كچانی عیراقیش شایانی لەوە زیاترن.

د. ئۆلۆریمی سۆگۆرنۆ نوێنەری سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان ( UNFPA ) لە عیراق

دانیال بێل نوێنەری كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (OHCHR) لە عیراق

هەمیدە رەمازانی لەسیكۆ نوێنەری یونیسێف (UNICEF) لە عیراق دینا زۆربا نوێنەری دەستەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەكسانی جێندەرو بەتواناكردنی ژنان (UN Women) لە عیراق

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket