riklam

هەدەپە: بكوژانی ژنان و دەستدرێژیكاران ئازاد دەكرێن

ژنان‌ 09:26 PM - 2020-04-27
.

.

ئەنجومەنی ژنانی سەر بەپارتی دیموكراتی گەلان  (هەدەپە) رایگەیاند: لەبەرامبەر  سیاسەتەكانی  هەردوو حزبی ئاكەپەو مەهەپە لەدژی ژنان و راگرتنی توندوتیژی خێزانی دەڕژێنە سەر شەقام.

لەوبارەیەوە، ئەنجومەنی ژنان سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان  (هەدەپە) لە بەیاننامەیەكیاندا كە خستوویانەتە بەردەم رای گشتی، تێیدا هاتووە: هەردوو حزبی دادپەروەری و گەشەپێدان (ئاكەپە) و حزبی جووڵانەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، سەرەڕای سەپاندنی باج  لەسەر خەڵكی توركیا، بەڵام هیچ رێكارو رێوشوێنێكی ئابووری بۆ بەرژەوەندی ژنان و خەڵكی زەحمەتكێش و بێكار ئەنجامنەداوە و هیچ چارەسەرێكیشیان بۆ ئەو دۆخە پێنییە.

ئاماژە بەوەش دەكات: تا ئێستا هەزاران ژن لەكونجی زیندانەكاندان ژیان بەسەر دەبەن، بەڵام یاسا بكوژانی ژنان و دەستدرێژیكەران لەزیندانەكاندا ئازاد دەكات.

لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە كە توندوتیژی خێزانی لەتوركیا بەردەوامی هەیە و زیادیكردووە.

ئەنجومەنی ژنانی سەر هەدەپە دووپاتی دەكەنەوە كە لەسەر  كارو هەوڵەكانیان لەپێناو نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و بەدیهێنانی مافەكانیان بەردەوام دەبن، لەو رێگەیەشەوە بەنیازن كە رۆژی 1 ی ئایار بۆ خستنەڕووی داواكارییەكانیان بێنە سەر شەقام.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket