riklam

سلێمانی وەك یەكێك لەشارە داهێنەرەكانی روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەناسێنرێت

ئەدەب وهونەر 08:47 PM - 2020-04-27
.

.

شاری نۆتینگهامی بەریتانیا كە ئێستا سەرۆكی شارە ئەدەبیە داهێنەرەكانی یونسكۆیە فیچەرێك لەسەر ئۆفیسی سلێمانی شاری دا‌هێنەری ئەدەبی یونسكۆ بڵاودەكاتەوە وەك یەكەم شار لەزنجیرەی نمونەی ئەو شارانەدا كە داهێنەرانە روبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بونەتەوە.

شاری نۆتینگهامی بەریتانیا كە ئێستا سەرۆكی شارە ئەدەبیە داهێنەرەكانی یونسكۆیە، لە وێبسایت و فەیسبوك و تویتەری خۆیەوە فیچەرێك لەسەر ئۆفیسی سلێمانی شاری دا‌هێنەری ئەدەبی یونسكۆ بڵاودەكاتەوە، وەك یەكەم شار لە زنجیرەی نمونەی ئەو شارانەدا كە داهێنەرانە روبەڕووی ڤایرۆسی كۆڤید 19 بوونەتەوە لەپێناو بنیاتنانی ژیانێكی باشتر لەڕێی هێزی ئەدەب و وشەوەو رەنگدانەوەی پاشخانی ئەدەبی لە كایەی كارگێڕیی وژیانی پیشەیی دەزگاكانی شارەكەدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرەتای ئەم مانگە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و كلتور (یونیسكۆ) لە فیچەرێكدا باسی لە دەستپێشخەرییەكی  سلێمانی كرد بەناونیشانی (ئەدەب و هونەر وەك هاوبەشێكی یارمەتیدەرو چارەسەركار) لەپێناو تێپەڕاندنی قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو مانەوە لەماڵەوە .

‎رێكخراوەكە لە پەیجی رەسمی خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی: لەساتەوەختە سەختەكاندا خوێندنەوە هەندێك لەباشترین هاودەمەكان دابین دەكات

 ‎لەفیچەرەكەدا باس لە پێگەو گرنگی سلێمانی بۆ وەرگێڕان و كاری ئەدەبی لە هەرێمی كوردستاندا كراوەو وردەكاریی ئەو دەستپێشخەرییە خراوەتەڕوو، كە تیایدا نوسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان بانگهێشتكراون بۆ خستنەڕووی كارەكانیان.

PUKmedia تایبەت

لێرەوە بینەری تەواوی راپۆرتەكە بن 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket