riklam

پێی بڵێ

بابەتی گۆڕاو 12:48 PM - 2020-04-27
.

.

پێی بڵێ

بە ژیان بڵێ: دەبەسە ئیتر تەواو بە، تاقەتمان نەما.

بە رابردوو: ئەرێ ئەوە بۆ ناڕۆی؟!

بە پارە: سڵاو ئەی پاكترین چڵكی ھەموو دنیا و تەئریخ.

بە كەركوك: برادەرگیان ئیتر كوردستانیش نەبێت كێشە نییە.

بە یەكێتی: نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە.

بە وەزیری تەندروستی: ھەزار سیبەوەیھیم كرد بە قوربانی یەك دێڕ لە عەرەبییەكەی تۆ.

بە حكومەت: لە كوێت دۆزینەوە ئەم شەل و قۆڕانەی لە خوا عاسی؟

بە كۆرۆنا: راستم پێ بڵێ تۆ چیت؟

بە ساجی عەلی: ئەترسم جێگەی ھەموومانت تیا نەبێتەوە.

بە تەكسی: قەت ئەقڵم نایبڕێ رزقی ئەو عالەمەت پێ دابنی ببێت.

بە باوكی نەوت؛ كوڕەكەت ھەتا ما مراندنینی، كەمردیش تڕاندینی.

بە گا: ئیتر عەیبە، مەھێڵە كەر بیخوات.

بە دەوڵەتی كوردی: تۆش چاك ختوكەت داین كوڕی باش.

بەوەی كە خۆم ئەیزانم: برایانە، بۆ خۆمان، قڕو قەپێك بە چەند؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket