riklam

سامر غه‌زبان: هیچ بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌

ئابوری 04:26 PM - 2020-04-26
.

.

وه‌زیری نه‌وتی عیراق ڕوونیكرده‌وه‌: هیچ بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌ و داهاتی نه‌وتی عیراقیش له‌مساڵدا به‌راورد به‌ ساڵی 2019، بۆ نیوه‌ كه‌م ده‌كات.

سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عیراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌ باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت نه‌دراوه‌ و ئه‌م پرسه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، وتیشی: مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران دابینكراوه‌.

سامر غه‌زبان له‌ درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكردووه‌: له‌ ساڵی 2019 دا، داهاتی نه‌وتی عیراق نزیكه‌ی 78 ملیار دۆلار بووه‌ و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌و كاته‌دا 61 دۆلار بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی دارایی، پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی 2020 دا، داهاتی نه‌وتی عیراق نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket