یه‌كێتی وه‌ك یه‌ك تیم گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵوێستی له‌حكومه‌ت داده‌ڕێژێت
ی.ن.ک 01:57 PM - 2020-04-26.
1-
بنچینه‌ی تێكۆشانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ، بێگومان هه‌ر حزبێكی سیاسیی ده‌ربه‌ست، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ده‌رفه‌تی خزمه‌تكردنی به‌رنامه‌ی نیشتمانیه‌تی له حوكمڕانی به جۆرێك له‌خزمه‌تی كومه‌ڵانی خه‌ڵكدا بێت.
به‌شداری سه‌ره‌كی یه‌كێتی له‌هه‌موو كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به جیایی و پێكه‌وه‌یی، به‌شێكه له خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی بۆ ئه‌زموونی ئیداره و حوكمڕانی تا له‌و رێیه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه بكات. له هه‌موو به‌شدارییه‌كاندا ئه‌وله‌ویه‌تی هێڵی گشتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بووه: هێڵی یه‌ك حكومه‌تی‌و یه‌ك ریزی گه‌له‌كه‌مان و پێشخستنی فراوانی دیموكراتی كه به‌ته‌جره‌به‌ی یه‌كێتی هه‌ر ئه‌مانه توانیویانه زه‌مینه‌ی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی ژیان‌و گوزه‌رانی هاووڵاتیان بڕه‌خسێنن . قوربانیدانی یه‌كێتی به به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی و ده‌سپێشخه‌ری له‌به‌شداریكردنی كابینه‌كان به‌گوێره‌ی واقیعی ئه‌و ئه‌وله‌ویاتانه بووه. ئێستاش له‌به‌رده‌م ئه‌م دژواریانه‌ی تووشی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك هاتووه یه‌كێتی ته‌ره‌فداری به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك‌و بژێوی و گوزه‌رانیان بوو و ده‌بێت.
دیاره تا ئێستا ئه‌و بژارده‌یه له‌گه‌ڵ شه‌راكه‌ت‌و به‌شداری له‌حكومه‌تی هه‌رێمدا جووت بووه‌و یه‌كێتی به‌یه‌ك ئاڕاسته متمانه‌ی به‌هاوبه‌شێتی حكوومه‌ت‌و پشتیوانی له‌بژارده‌ی كابینه‌كانی، به‌مه‌ی نویه‌میشه‌وه، كردووه.. بێگومان هه‌ر كاتێك له‌به‌ر هه‌ر هه‌لومه‌رجێك ئه‌و بژارده‌یه لێك جیاببێته‌وه و یه‌كێتی هه‌ڵسه‌نگادنی وابێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌ركه‌كانی خزمه‌تكردنی بژێوی و گوزه‌رانی میلله‌ته‌كه نایه‌ت، ئه‌وا سه‌ره‌نجام وه‌ك حزبێكی هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ر و دربه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌ره‌فداری خه‌ڵك ده‌بێت نه‌ك ته‌ره‌فداری به‌شداری ناكارای ئه‌وتۆ كه نه كه‌ناڵی راوێژ و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش پایه‌دار ده‌كا و نه زه‌مینه‌ی ده‌سپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، چ به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و چ به ده‌ریچه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ، ده‌ڕه‌خسێنێت.
2-
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه بۆ شه‌راكه‌ت و شاندانه به‌ر ئه‌ركی ئیداره
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی ئه‌وه‌یه حزبه ده‌ربه‌سته‌كانی وه‌كو یه‌كێتی تا ئێستا خه‌یاری شاندانه‌به‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی له‌به‌رچاو ده‌گرن. بۆ ئه‌م مه‌سئولیه‌ته سیاسییه قورسه‌ش هه‌ڵسنگاندنی شێنه‌یی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی ده‌بێته قوربانی سه‌رباری قوربانیدانه‌كانی تری . تا ئه‌و كات و شوێنه‌ی نرخی قوربانیه‌كه ته‌نها خۆی وه‌ك یه‌كێتییه‌كی په‌رۆش بیدات، هه‌ر نه‌یسه، به‌ڵام له‌وه بترازێ و تا لێواری قوربانیدان به خه‌ڵكی و بێچاره مانه‌وه‌یان له گوزه‌ران‌و بژێویان بڕوات ئه‌وا ئیستێكی جددی پێویسته. به‌تایبه‌ی قوربانی خه‌ڵكی كوردستان له ئێستادا ، دوای لێكه‌وته ئابووری و داراییه‌كانی په‌تای كۆرۆناو په‌ككه‌وتنی بازاڕ‌و كه‌سابه‌ت و عاده‌ت گرتن به‌دواخستنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و ژیانی خێزانه‌كانیان، ئه‌وا زه‌حمه‌ته چاوه‌ڕوانی وا له‌یه‌كێتی بكرێت كه خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی میللی نه‌بان بكات .
هه‌ڵسنگاندنێكی گشتی بۆ كۆی دیمه‌نه سیاسیه‌كه‌ی چه‌ند مانگی رابردووی دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ریده‌خات كه هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لاكانی یه‌كێتی بۆ له‌باوه‌ش گرتنی بژاره باشه‌كاتی حوكمڕانی بوو . له‌هه‌موو ئه‌و ته‌قه‌لایه‌نه‌دا سیاسه‌تی یه‌كێتی نه‌رم‌و نیان و به‌شێنه‌یی و كردنه‌وه‌ی زیاد له‌ده‌رگایه‌كی چاره‌سه‌ر بوو. هه‌ر له‌پته‌وكردنی به‌شداری له حكومه‌تی تازه و په‌رژینكردنی به ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی كه شه‌راكه‌ت له بڕیار‌و مه‌سئولیه‌ت مسۆگه‌ر بكات تا چاوپۆشی له ته‌واوكردنی ئیستحاقه‌كانی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و ده‌زگاكانی كه هه‌رگیز یه‌كێتی له ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن زیاتری داوه نه‌كردووه. تا یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی ره‌سمی كوردستانی له پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق به هه‌موو وێستگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پاڵێوراوی جیاجیا بێگوێدانه زبری مامه‌ڵه‌و له‌هێڵ ده‌رچوونی خودپه‌رستانه‌ی ژێربه‌ژێر كه له‌م ماوه‌یه‌دا زیاد له گرژییه‌كی ناوه‌ختی خوڵقاند و یه‌كێتی به‌سه‌بری شۆڕشگێرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد.
3-
ئیداره‌ی یه‌ك تیمی یه‌كێتی
هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر واقیعی به‌رجه‌سته ناتوانێ ئیدعای سیاسیی تاقیبكاته‌وه كه‌له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا یه‌كێتی هه‌میشه به‌مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه. تاقیكردنه‌وه‌ی دوو مانگی رابردووی ئیداره‌دانی به‌هیمه‌تی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی و ئیداره‌ی لۆكاڵی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنا و هه‌ماهه‌نگی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاتانه‌دا به‌سه‌بر و دیقه‌ته‌وه، رێگه‌ی له‌زۆر به‌لاڕێدا بردن‌و به‌لاڕێداچوونی سیاسیی گرت.
ده‌ركه‌وت سه‌یره له شوێنی تر، نه‌ك لای یه‌كێتی كه وه‌ك یه‌ك تیم و یه‌ك گه‌ڵاله‌ی بڕیار له سه‌ركردایه‌تی تازه و له‌تیمی وه‌زاری و تیمی په‌رله‌مانیی مامه‌ڵه‌ی دۆخی ته‌نگژه‌ی تازه‌ی كوردستان ده‌كا و به‌داخه‌وه شپرزه‌یی و ئاڵۆزی بژارده‌كان له شوێنی تره.
ئێستاش یه‌كێتی له هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆسێی حكومه‌تدا بۆ هه‌ر یه‌كێك له بژارده‌كان ده‌توانێت دیزاینی واقیعه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بێت و ئینجا پێشنیازی هه‌بێت:
-وه‌ك هێزێكی كوردستانی سه‌رتاسه‌ری ؛ هه‌رێم‌و به‌غداو ناوچه دابڕاوه‌كانی كرده یه‌ك سه‌به‌ته‌ی سیاسیی كه بێ پێكه‌وه‌یی ئه‌مانه هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌ك له‌نگ ده‌بێت. هه‌ق نییه نوقرچ له‌مه بگیرێت گوایه بۆ ئه‌و سه‌به‌ته‌یه درز و كوندار
ده‌ر ئه‌كه‌وێت، به‌ڵكو پرسیاری ئه‌وه بكرێت داخۆ بێ ئه‌و پێكه‌وه گرێدانه بابه‌تییه كوردستانیی و عیراقییه كه‌س توانیویه‌تی سیاسه‌تێكی دروست سه‌ربخات.
-وه‌ك یه‌كێتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كه جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر و دهۆك و كۆی كوردستان به جه‌ماوه‌ری خۆی و كوردستان ده‌زانێت، تا ئیستا تاڵه مووی یه‌ك ئیداره‌یی نه‌پساندووه‌و به‌نرخ و به‌های زۆره‌وه پاراستویه‌تی. له ته‌نگژه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستادا ده‌ركه‌وتووه كه شپرزه‌یی شوێنی تر تا ماڵ جیایی ده‌یبات.
-وه‌ك حزبێكی واقیعی ، یه‌كێتییه‌كی دیموكراتخواز و چاوتیژ و به‌رچاو روون ، واقیعی نفوزی سیاسیی و دابه‌شبوونی كه‌لتوری ئیداری ده‌بینێت كه زاده‌ی ده‌یان ساڵ په‌رتی و كه‌رتییه، تێزی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداره‌و به‌هێزكردنی ئیداره خۆماڵییه‌كانی گه‌ڵاڵه كردووه ، له‌به‌رامبه‌ر ته‌نگژه‌ی نه‌خوازراوی دوو ئیداره‌یی و لێك ترازانی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌توانێ ئه‌م تێزه دیموكرات و نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه به‌رز بكاته‌وه.
4-
دووڕیانی مانه‌وه له حكومه‌ت یان ؟
بێگومان یه‌كێتی بۆ ئه‌مه خیتابێكی سیاسیی ره‌وا و ره‌وان و ڕوونی ده‌وێت: به‌هێزكردنی ئیداره‌ی لۆكاڵی. به‌هێزكردنی ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كه له‌هه‌موو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌و ئیدارانه‌دا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ره‌نگ‌و ده‌نگه‌كانی تێدایه. ئه‌مه سیاسه‌تێكی ژیرانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمی داخوازی دوو ئیداره‌یی كه ناوه‌ندێتی توند و زبر وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی میزاجی گشتی دروستی كردووه. ناوه‌ندێتییه‌كی چڕ و توند كه هه‌موو گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دیموكراسیی بۆ فراوانكردنی به‌شداری له‌خواره‌وه و پێشنیازی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئاسان و ئاساییش وه‌ك مه‌یلی دوو ئیداره‌یی و فۆبیای شه‌ڕی ناوخۆیی وێنا ده‌كات. تا ترسی ته‌رحكردنی به‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌ری پێویستی پیاده‌كردنی زاڵبكات.
ده‌شێ له‌م دووڕیانه‌شدا ئه‌گه‌رو نه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت له‌ڕێی سیاسه‌تی یه‌ك تیمی ئێستایه‌وه ئه‌و واتا و مانا نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌ش ببه‌خشێت كه یه‌كێتی له‌ڕێی كشانه‌وه‌ی له‌حكومه‌ت‌و گه‌ڵاڵه‌ی به‌هێزكردنی ئیداره‌ی محه‌لی شاره‌كان هه‌م لای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بگرێت‌و ته‌ره‌فدارییان لێ بكات و هه‌میش لای دیموكراسی نا مه‌ركه‌زی و هه‌م لای یه‌ك حكومه‌تی كوردستانی بگرێت، بێ دوو ئیداره‌یی و ناكۆكی ناوخۆیی ناپه‌سه‌ند.
چونكه كشانه‌وه له‌حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر بێته پێشه‌وه، مانای كشانه‌وه له‌پرۆسه‌ی سیاسیی ئیداره‌ی یه‌كگرتووی كوردستان ناگه‌یه‌نێت.
ئیتر ده‌كرێ ئه‌وه قوربانییه‌كی تری حزبی قوربانیدان بێت.
بیری كوردستانی و یه‌ك ئیداره‌یی لای یه‌كێتی یه‌ك بیركردنه‌وه‌یه، به‌ڵام شێوه‌ی گوزارشكردن لێی له سایه‌ی واقیعی وڵات و ئه‌زموونی حكومڕانی و پێویستی دیموكراتیزه‌كردنی زۆرتر ره‌نگاو ره‌نگه و زیاد له بژارده‌یه‌كی هه‌یه: له مانه‌وه به ده‌ستكێك چاره‌سه‌ری نامه‌ركه‌زی، یان كشانه‌وه‌ی بێ زویربوون و ره‌نگه تا داوای حكومه‌تی ته‌نگژه‌ی نیشتمانی بڕوات . ئه‌گه‌ر به بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت مۆتۆربه نه‌كرێت. بۆ نا؟ مه‌گه‌ر ئێمه ئه‌زموونی دیموكراسیی نین كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش یه‌كێك له سیماكانێتی؟
PUKmedia / به‌شی به‌دواداچوون و چاودێری
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25