riklam

د.دیندار زێباری: مسته‌فا سه‌ليمی نه‌هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان‌

کوردستان 12:26 PM - 2020-04-26
.

.

ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ مسته‌فا سه‌لیمی هاتبێته‌ هه‌رێمی كوردستان و پاشان ڕاده‌ستی ئێران كرابێته‌وه‌.

له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا د. دیندار زێباری له‌باره‌ی مسته‌فا سه‌لیمی زیندانی له‌سێداره‌دراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: مسته‌فا سه‌لیمی به‌ڕه‌گه‌ز هاووڵاتی ئێرانییه‌، له‌زیندانی سه‌قز هه‌ڵاتووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ چه‌ند تۆمه‌تێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو، وه‌ڵامی ئێمه‌ بۆ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر ڕوون و ئاشكرابوو، ده‌زگا ڕه‌سمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و  ده‌زگایانه‌ی كه‌ ئێمه‌ پشتیان پێده‌به‌ستین، ئاسایشی گشتی و ئاسایشی سلێمانی بووه‌. به‌پێی به‌دواداچوونی ئاسایشی سلێمانی و به‌یاننامه‌ی ئاسایشی سلێمانی و هه‌روه‌ها به‌ دواداچوونی خۆیشم ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ناوی مسته‌فا سه‌لیمی له‌ هیچ یه‌ك له‌ خاڵه‌كانی پشكنین ناوی تۆمار نه‌كراوه‌ و داواكارییه‌كیش نه‌بووه‌ بۆ گرتنی ناوبراو و له‌ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌ دواداچوونی بۆ كراوه‌ ناوی ناوبراو له‌ شوێنی حیجزكردن یان گرتن نه‌بووه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سنووری ڕه‌سمی هه‌رێم بوون، ناوی له‌ هیچ سنوورێكی ڕه‌سمی و ده‌روازه‌یه‌كی ڕه‌سمی نه‌بووه‌.

وتیشی: مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌رمانیداوه‌ به‌ دواداچوونی جیدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بكرێت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریده‌كرد كه‌ تیمێك پێكبێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی جیدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت ئایا ئه‌و كابرایه‌ له‌ هه‌رێم بووه‌ یان نه‌بووه‌؟ ده‌بێتا به‌ كه‌ناڵی ڕه‌سمی، به‌ وه‌ڵامی ڕه‌سمی و به‌ ده‌زگای ڕه‌سمی و به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سمی بێت.

 د.دیندار وتیشی: حكومه‌ت ناتوانێت له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌نگاوی جدی بنێت، هه‌نگاوی جدی بۆ ڕای گشتی هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ كاری كارگێڕی و كاری ئه‌منی و وه‌ڵامی نێوده‌وڵه‌تی ئێمه‌ ده‌بێت پشت به‌ به‌شی ڕه‌سمی پرۆسه‌كه‌ بگرین.

به‌ڤیدیۆ.. د.دیندار زێباری: مسته‌فا سه‌لێمی نه‌هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان‌

 

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket