كێ باسی دووئیداره‌یی ده‌كات؟
بیروڕا 04:35 PM - 2020-04-25.
عه‌تا ته‌ها
ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ گوێمان له ده‌نگی كوتانی ده‌هۆڵی دووئیداره‌ییه ئه‌گه‌رچی سیاسه‌ت و روئیای فه‌رمی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و باس و خواسه‌دا نییه و له‌و بڕوایه‌شدام به‌هه‌موو جۆر‌و پێوه‌رێك دووئیداره‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه چونكه به‌ئه‌زموون و مێژوویه‌كی تاڵی دووئیداره‌ییدا تێپه‌ڕیون، خه‌ونی میلله‌تی كورد له رابردوودا‌و له مێژووی 100 ساڵه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقدا‌و هاوشانی ئه‌و مێژووه‌ش خه‌ون و خه‌باتی بێوچانی میلله‌تی كورد‌و یه‌كێتی به‌ئامانجی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی سه‌ربه‌خۆی كوردی بووه.
سه‌رئه‌نجام دوای حه‌وت ده‌یه له شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردوقوربانیدان و خه‌باتی به‌رده‌واموو بێوچانی كورد دواجار توانرا به‌شێكی كوردستانی باشوورئازادبكرێت له‌كۆی چوارپارچه‌ی كوردستانێكی گه‌وره، ئاشكرایه له‌و نێوه‌نده‌شدا یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان پشكی شێروهه‌ره‌گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه له‌ئازادكردنی به‌شێك له‌كوردستانی باشوور‌و هێشتا به‌شێكی دیكه‌یش به‌بیانووی ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دروستكردنی ده‌یان كۆت و به‌ند نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان. هه‌ربۆیه‌خه‌باتی بێوچانی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌و خه‌می خاك‌و خه‌می دۆزی كورد له سه‌ره‌كیترین كاره‌كانیه‌تی بۆ ئه‌و راستییه‌ش ئه‌وا ژماره‌ی شه‌هیدانی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه قاره‌مان و دلێره‌كانی شاهیدن كه یه‌كێتی خه‌می كوردی له‌كۆڵ ناوه ، نه‌ك هه‌ر له‌كوردستانی باشوور به‌ڵكو له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه له‌لایه‌ن وڵاته داگیركه‌ره جیاوازه‌كانه‌وه دابڕێنراو وداگیركراون واته سیاسه‌ت وكاروخه‌باتی یه‌كێتی ڕوونه كه له‌پێناو دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كوردایه و زۆرجاریش سازشی له‌مافی رێكخراوه‌یی و حزبی خۆی كردووه‌و باجی گه‌وره‌شی له‌و پێناوه‌دا داوه.
بۆیه به‌تێڕوانین و دیدو بۆچی من بیر و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی دووره له له‌تبوون و دروستبوونی دووئیداره‌یی مه‌گه‌رحزبێك بیه‌وێت دووئیداره‌ی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێ و له‌به‌رده‌م دوو زه‌ره‌ردا بێت ئه‌وكات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و قووت و ژیانی خه‌ڵك ناچار بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌ویش دووئیداره‌ی بێت، چونكه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان د‌رك به‌زه‌ره‌ر و زیانی دووئیداره‌یی ده‌كات و باش له‌وه‌تێگه‌یشتووه و ئه‌زموونی دووئیداره‌یش تاقی كراوه‌ته‌وه كه چ په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شبوو به‌نێوچاوانی حكومه‌تی كوردی و میلله‌ته‌كه‌شمانه‌وه، نموونه‌ی زیندووشمان هه‌یه، مێژووی كه‌متر له‌ده‌ساڵی دووئیداره‌یی له‌حكومڕانیدا پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده ئاسه‌واری نه‌رێنی به‌جێهێشتووه به‌پازده ساڵ به‌رنامه‌و دروستكردنی لیژنه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌رئاستی باڵا بۆ نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری دووئیداره‌یی ئه‌و ده ساڵه هێشتا له زۆرێك له‌داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تدا ئاسه‌وارو مۆركی دووئیداره‌یی پێوه‌دیاره و به‌تایبه‌ت هێزه ئه‌منی و سه‌ربازی و سێكته‌ره ئابورییه‌كان ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته كه‌كاری جدی له‌سه‌ربكرێت بۆ ڕێكخستن و یه‌كخستنی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌بری بیركردنه‌وه له دروستكردنی دووئیداره‌یی به‌ڵام به‌داخه‌وه. ئاراسته‌یه‌كی نه‌شاز له‌حزبێكی دیاریكراو ده‌بیسترێ و ده‌وترێت هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆی و كاری خۆی بكات ئه‌وه‌ش كه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ئاماژه‌یه‌كه بۆ دروستبوونی دووئیداره‌یی ڕه‌نگه دروستبونی دووئیداره‌یی به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێك و گروپێكی ناوحزبێكی دیاریكراوی تیادابێت به‌ڵام دواجار ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ژیان و هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت و بوترێت له‌سه‌رئاستی كادری باڵای حزبه‌كان و به‌تایبه‌ت هه‌ردووحزبی یه‌كێتی و پارتی ڕێگربن له دورستبوونی دووئیداره‌یی و ئه‌و حزبه‌ی زۆرترین جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومڕانی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئاوڕێك له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بداته‌وه و ده‌رون و سایكۆلۆژیای هاونیشتمانیان هێور و جێگربكاته‌وه ئه‌ڵبه‌ته به‌هاوكاری تیمی وزاری حزبه‌كانی تر كه‌به‌شداربووی حكومه‌تن، ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه كه دژی له‌تبوونی نێوماڵی كورده چونكه دۆخه‌كه هه‌ستیاره‌و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌یرانێكی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستی مرۆیدا تێده‌په‌ڕێت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24