riklam

ئێستا بێ قیمەت

بابەتی گۆڕاو 01:43 PM - 2020-04-25
.

.

ئێستا بێ قیمەت

25/04/2020   
*مەمنوونی رەچەتەكەی مەلا عەلی بن، ئەگەر لەباتی میزی حوشتر تەرسی نێرەكەر بوایە چیمان بكردایە.
*پێچەوانەی وشەی (سادە) ھەندێ جار شلەیە كە گۆشتی تیا نەبێ، ھەندێ جاری تریش ئافرەتێكە جوابی بەیانیت باش ناداتەوە.
*ھەموو جارێ دڵخۆشی باوكم بەوە ئەدەمەوە كە كوڕەكەی حەزرەتی نوحیش مەلعون بووە.
* گەنجی ئێستا زۆر قەپاتە کاکم ئەڵێ زەمانی ئێمە رەسمی كچەكەی سەر سابوونی جەمالیش سەرەیان بۆ ئەگرت.
*رەفیقی خراپ زۆرن، خراپترینیان ئەوەیە كە ناخواتەوە بەڵام ئیمانی جاجیكەكەت ئەسووتێنێت.
*ئێستا (بێ قیمەت) جنێو نییە، نەوتەكەی تەكساسە.
*لەڕووی سیاسییەوە ھیچ ئیمانێكم نەماوە بە (خوایە وەتەن ئاواكەی).
*سەرم لێ شێواوە، وەك حیمایەیەكی بندیوارحەز ئەكەم نەوت گران بێت، وەك سایەق تەكسییەك خواخوامە بەنزین ھەرزان بێت.
*من بم لە باتی وەزیری سامانە سروشتییەكان جومعە لە رێی سیتەك ھەرزان بازاڕێک دائەنێم وەزع وا بڕوات لەمەولا سەرۆكوەزیران، بایەعیی پێ دەشێت.
*خۆزگەم بە دڵی دووكەس نەبێ، ئۆپیك و مەسئولی كورد.
*صەدام نەوتی خۆماڵی كرد، ئاشتی ھەورامی دایكی دا بە…

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket