riklam

چارەنوسی مووچە و قوتی خەڵك

بیروڕا 01:21 PM - 2020-04-25
.

.

دڵەڕاوكێ ی خەڵكی بەرامبەر موچەكانیان حكومەتی هەرێمی خستۆتە ژێر پرسیاری ئەوەی ئایا حكومەت دەیەوێت تاكەی ئەم كێشە و گرفتە بە چارەسەرنەكراوی بهێڵێتەوە، ئاخۆ پرسی مووچە وەك هەموو پرسە هەڵواسراوەكانی تر حكومەتی هەرێمی ناچار بە هەڵبژاردنی رێگا و گفتوگۆیەكی نوێ كردووە لەگەڵ حكومەتی عێراقی یان هەروەك ڕابردوو سەرجەم كێشەو گرفتەكان بە داپۆشراوی ماونەتەوە لەكاتێكدا وەفدی دانوستانكاری هەرێم لە ماوەی ڕابردوو بە دەستی خاڵی لە بەغداد گەرانەوە، ئەمەش هێندەی تر حكومەتی هەرێمی دەستەوەستان كردووە، حكومەتی هەرێم خاوەنی داهاتی نەوت و ناوخۆو بەغدادیش بێت و نەتوانێت مووچەبدات بە بیانوی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی ئابوری و دابەزینی نرخی نەوت،پێویستە هەڵوێستەی لەسەر بكرێت.

  بەراستی بارو گوزەرانی خەڵكی تا دێت خراپتر دەبێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم توانا دارایی و مادییەكانی گەیشتۆتە ئاستی سفر و چی تر ناتوانێت خەڵكی رازی بكات پێویستە لێدوان و خۆ ئامادەكردنی هەبێت بۆ دۆخی نەخوازراو، چونكە بەرێوەبردنی وڵات و گەل قۆرخكردنی مافە دارایی و یاساییەكانیان كە هیچ ئاسۆیەكی گەشی  تێدا نەبینرێت دەبێت چاوەرێ ی هەڵكشانی دەنگ و نارەزای خەڵكی بكرێت و ئەنجام خۆپێشاندانی سەرتاسەری لێبكەوێتەوە.

ئەم كورتهێنانی بودجە و نەتوانینی دانی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لە ئەنجامی گەندەڵی و ناشەفافی سەروەت و موڵكی دەوڵەت و كەڵەكەبووی ساڵانی ڕابردوویەتی بەبێ ئەوەی  حكومەت یەك جوڵەی نابێت بۆ چاكسازی ئەوەش بەرهەمی حكومەت، هەرچی زووە بۆ ئەوەی هیچ دۆخێكی نەخوازراو ڕوونەدات و خەڵكی لەوە زیاتر نیگەران نەبن پێویست دەكات حكومەت گورج و گۆلانە بكەوێتە خۆی ، لەبەرامبەر یاری كردن بە مووچە و چارەنوسی ئەم چەند مانگە و ساڵی رابردوش مووچەخۆران تا بێت نیگەران تر دەبن، وەك ڕوونیشە حكومەتی هەرێم توانا دارایی و مادییەكانی ئەوەندەی نەماوە ببێت بە سفر هێشتاش سەركەشی ئەكات لەبەرامبەر رێكەوتن و قبوڵكردنی ئەو مەرجانەی حكومەتی فیدراڵی خستویەتێ بەردەمی بەراستی ئەگەر ئەم دۆخە درێژە بكێشێت ئەوە چاوەرێ دەكرێت قەیرانێكی قوڵ لە ساڵی رابردوو یەخەی خەڵك بگرێت بێگومان بەرپرسیارێتی هەر دۆخێكی نەخوازراو لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم دەبێت، قەیرانی مووچەقەیرانی چەندین ساڵە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە چارەسەری یەكجاری بكات لە ئێستاشدا هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و ململانێ ی نێوان یەكێتی و پارتی بەتایبەت دوای بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێم وایە دەبێت حكومەت هەرچی زووە چارەسەری گونجاو بنەبڕ بۆ هەریەك لەو كێشەو گرفتانە بكات لەگەڵ حكومەتی فیدرال و هەریەك لە لایەنە سیاسیەكان بە ئامانجی بنیادنانی ڕەوینەوەی نیگەرانیەكانی خەڵكی .

ن/ نەسرین كوردە

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket