بەبۆنەی 44 ھەمین ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە، سەرۆكایەتی یەكێتی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵەكە دەكات و رایدەگەیەنێت، كۆمەڵەی خوێندكاران لە تەمەنی زێڕینی رێكخراوەییدا خاوەن مێژووییەكی گەورە و رابردوویەكی پڕشانازییە هەر ئێوە پێشەوای راپەڕینەكانی خوێندكاران بوون دژی ستەمی بەعس.
دەقی بروسكەكە:سەرۆكایەتی یەكێتیی بۆ كۆمەڵەی خوێندكاران : خۆتان نوێ بكەنەوە بە بیری نوێ و بەرنامەو پرۆژەی سەردەمیانەوە خزمەتی خوێندكاران و پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بكەن بەڕێزان سكرتێرو و ھەڤاڵانی سكرتاریەت و ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان.
بەبۆنەی 44 ھەمین ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوە وئەندامانی كۆمەڵەكەتان دەكەین. كۆمەڵەی خوێندكاران ، لە تەمەنی زێڕینی رێكخراوەیدا، خاوەن مێژووییەكی گەورەو رابردوویەكی پڕشانازییە هەرئێوە پێشەوای ڕاپەڕینەكانی خوێندكاران بوون دژی ستەمی بەعس، كەئەمە مێژووە بۆ قۆناغی داھاتووی كاركردنتان گرینگە وئەركی سەرشانتان قورستردەكات تا بە بەرنامەو ستراتیژی نوێوەوە درێژە بەكاری رێكخراوەییتان بدەن و لەسەنگەری پێشەوەی داكۆكیكردن بن بۆ بەدیھێنانی خەباتی خوێندكاران و خزمەتكردنی زیاترتان بە پرۆسەی پەروەردەو خوێندن .پێویستە لەساڵی نوێی كاركردنتان، خۆتان نوێ بكەنەوە و گرنگی زیاتر بەتواناشاراوەكانی خوێندكاران بدەن و رێنیشاندەریان بن تا رۆڵی زیاتر بگێڕن لە خزمەتكردنی كایەكانی ژیان ، ئێوە دەبێت گرینگی زیاتر بەپەیوەندییەكانتان بدەن وڕۆڵ ببینن لەنێوەندە هەرێمایەتی وجیهانییەكاندا وەك یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پشتیوانتان دەبین و پێكەوە بەبێ جیاوازی بیروباوەڕی حزبایەتی لە خزمەتی خوێندكاران دەبین لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەكی نوێی زانستخواز و ڕۆشنفكر. ھەرشادو تەندروستبن سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا
دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان
دوای شێواندنی ئارامگهی محهمهدی ماملێ پاكدهكرێتهوه
چین.. شارێك لهسههۆڵ دروستدهكرێت
تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات
لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران
سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراق تێپدەپەرێت
حكومهت و سهروپێ!
سیاسەتی فرەچەشنی ئابوری هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی
كورتهیهك له مێژووی كوردستانی نوێ
دهۆك ..وەفدێكی یەكێتیی سەردانی مەڵبەندی یەكگرتوو دەكات
وێنه.. یهكێتی و پارتی كۆبوونهوه
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
زۆرن ئهو كهسانهی دهیانهوێت له رێی ھهر شتێكهوهبێت دڵی بهرامبهرهكهیان خۆشبكهن، سۆران تاھیر ره...