riklam

سوودەكانی چای سەوز

هەمەرەنگ 10:02 AM - 2020-04-25
.

.

چای سەوز لەڕووی پزیشكییەوە لێكۆڵینەوەی زۆری لەبارەوە كراوە و دەركەوتووە سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، لەم چەند خاڵەدا گرنگترین سوودەكانی دەخەینەڕوو:

1-چای سەوز ددان لە كلۆربون دەپارێزێت، چونكە ماددەی فلۆریدی تێدایە كە رێگرە لە كۆبوونەوەی بەكتریای زیان بەخش لەسەر ددانەكان.

2-چای سەوز بۆ هەوكردنی جومگەكان بەسوودە، بەتایبەت ئەو جومگانەی مرۆڤ بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاریان دەهێنێت و جوڵەیان پێدەكات.

3- خواردنەوەی چای سەوز رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ لەناو خوێندا كەمدەكاتەوە.

4- خواردنەوەی چای سەوز بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دانراو دەبێتە هۆی رێگری كردن لە بەرزبوونەوەی كێش و قەڵەوی.

5-خواردنەوەی چای سەوز ماددەی كلۆكۆز لەناو خوێندا رێكدەخات و رێگری دەكات لەبوونی هەر زیادەیەكی شەكر لە خوێندا.

6- بەهۆی ئەوەی چای سەوز رێژەیەكی باش ماددەی فلۆیدی تێدایە، خواردنەوەی كاریگەری لەسەر بەهێزبوونی ئێسكەكانی جەستەی مرۆڤ هەیە.

هاوكات بەپێی ئەو توێژینەوە زانستیانەی كەلەبارەی چای سەوزەوە كراون، توێژەرەوان ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكەن لە كاتی خواردنەوەی چای سەوزدا وا باشترە شەكری بە بڕی كەم تێبكەن یاخود هەر تێی نەكەن، چونكە بوونی شەكر لە سوودەكانی چای سەوز كەمدەكاتەوە و زیانیش بە ددانەكان دەگەیەنێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket