riklam

زانكۆی سلێمانی ده‌مامكی نانۆیی ئاماده‌ ده‌كات

تەکنەلۆجیا 05:48 PM - 2020-04-23
.

.

گروپێك له‌ مامۆستایانی به‌شی كیمیا و جیۆلۆجی له‌ كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی جۆرێك له‌ ده‌مامكیان ئاماده‌كردوه‌، كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ ته‌كنه‌لۆجیای نانۆ (Nanomaterials-based Masks). ئه‌م ده‌مامكه‌ پێك دێت له‌ چه‌ند  مادده‌یه‌كی نانۆیی له‌گه‌ڵ كانزای سروشتی زۆر ورد. ئه‌م ده‌مامكه‌ دژه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌ هه‌روه‌ها تونای هه‌ڵمژینی چه‌ندین گازی ژه‌هراوی هه‌یه‌ وه‌ك گازه‌ گۆگردییه‌ ژه‌هراوییه‌كان.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، مادده‌كانی ئه‌م جۆره‌ ماسكه‌، هه‌رزانن و تێچووی كه‌مه‌و ده‌توانرێت له‌ تاقیگه‌كانی ڤایرۆسات و به‌كتریادا به‌كاربێت. هه‌وه‌ها بۆ خۆپارێزیی له‌ گازه‌ ژه‌هراوییه‌كانی كارگه‌كان و له‌ ژینگه‌ی خۆڵباریندا بۆ خۆپارێزیی له‌ ته‌نۆلكه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان (particulate matters, PM10, PM2.5, PM1)،به‌كارده‌هێنرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket